سه‌رۆك بارزانی، به یاوه‌ری شاندێك گه‌یشته عه‌مانی پایته‌ختی ئەردەن و بەشداری لە کۆربەندی ئابووری جیهانی تایبەت بە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و باکووری ئەفریقیا دەکات.
ئێوارەی ئەمڕۆ هەینی 5/4/2019، سه‌رۆك بارزانی، له سه‌ر بانگهێشتی فه‌رمی شا عه‌بدوڵڵا، پادشای ئەردەن گەیشتەی عەمانی پایتەختی ئەو وڵاتە و بڕیارە به‌شداری له كۆڕبه‌ندی ئابووری جیهانی تایبه‌ت به رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و باكووری ئه‌فریقا ده‌كات.
سه‌رۆك بارزانی و شاندی یاوه‌ری، له‌لایه‌ن شازاده فه‌یسه‌ڵ بن حوسه‌ین پێشوازییان لێ‌کرا.
ئەو شاندەی یاوەری سەرۆک بارزانی دەکەن بۆ ئوردن پێکهاتوون لە" فازڵ میرانی، سکرتێری مەکتەبی سیاسی پارتیی دیموکراتی کوردستان، فەلاح مستەفا، بەرپرسی فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی حکومەتی هەرێمی کوردستان، د.ئومێد سەباح و سەروەر پێداوی، راوێژکارانی سەرۆک بارزانی".
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.