Erbil 15°C شەممە 18 ئایار 20:59

که‌رکووک.. له‌ هێرشێکی ئاسمانی 14 چه‌کداری داعش کوژران

له‌ راگه‌یه‌ندراوێكدا
كه‌ركووك.. له‌ هێرشێكی ئاسمانی 14 چه‌كداری داعش كوژران
کوردستان TV
100%

سوپای عێراق ئاشكرای كرد له‌ ئه‌نجامی هێرشێكی ئاسمانی 14 چه‌كداری سه‌ر به‌ رێكخراوی تیرۆرستی داعش له‌ ده‌وروبه‌ری كه‌ركوك كوژراون. 

له‌ راگه‌یه‌ندراوێكدا سوپای عێراق بڵاویكرده‌وه‌: چه‌كداره‌كانی داعش له‌ دۆڵ و شیوه‌كانی ناوچه‌ی قرحه‌ كه‌ ده‌كه‌وێته‌ رۆژئاوای شارۆچكه‌ی داقۆقی سه‌ر به‌ پارێزگای كه‌ركووك خۆیان حه‌شار دابوو. 

دوای ئه‌و باران بارێنه‌ی چه‌ند رۆژی رابردوو و درووست بوونی لافاو له‌و ناوچه‌یه‌، داعشه‌كان به‌ ناچاری له‌ حه‌شارگه‌كانیان هاتوونه‌ته‌ ده‌ره‌وه و دواتر، فرۆكه‌ جه‌نگیه‌كانی سوپای عێراق بۆردومانیان كردوون و له‌ ئه‌نجام 14 له‌و چه‌كدارانه كوژراون. 

روونیشیكرده‌وه‌، له‌ بۆردومانی یه‌كه‌م 6 چه‌كدار و له‌ بۆردومانی دووه‌م 8 چه‌كداری داعش كوژراون. 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.