Erbil 15°C شەممە 18 ئایار 14:26

فازڵ میرانی: رێککەوتنی پارتی و یەکێتی یەکڕیزیی کورد بەرامبەر به‌ ناحەزان بەهێزتر دەکات

میرانی: پێمان باشە برادەرانی کۆمەڵیش بەشداری لە حکومەتدا بکەن
کوردستان TV
100%

فازڵ میرانی، سکرتێری مەکتەبی سیاسیی پارتیی دیموکراتی کوردستان رایگەیاند، رێککەوتنی پارتی و یەکێتی یەکڕیزیی کورد بەرامبەر به‌ ناحەزان بەهێزتر دەکات .

لە کاتی بەشداریکردنی لە یادی 60 ساڵەی بە ئاشکرا دەرچوونی رۆژنامەی خەبات، فازڵ میرانی به‌ میدیاكانى راگەیاند، دامەزراندنی حکومەت و ریککەوتنی نێوان پارتی و یەکێتی دەبێتە هۆی دڵخۆشی خەڵکی کوردستان و یەکڕیزی کورد بەرامبەر بە پلانەکانی ناحەزانی کورد و کوردستان بەهێزتر دەکات.

لەبارەی گفتوگۆی پارتی لەگەڵ کۆمەڵی ئیسلامی کە دەیەوێ بەشداری حکومەت بکات، فازڵ میرانی وتى" پێمان باشە برادەرانی کۆمەڵیش لە دەرفەتێکدا ئێمە و ئەوان بگەینە قەناعەت و بەشداری لە حکومەتدا بکەن.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.