لیژنەی یاسایی دواین راپۆرتی لەسەر پڕۆژەی هەمواری یاسای سەرۆکایەتی هەرێم ئامادەکرد و بڕیاردەری لیژنەکەش رایدەگەیەنێت.
نیوەڕۆی ئەمڕۆ پێنجشه‌مه، لیژنەی كاروباری یاسایی‌ی پەرلەمانی کوردستان، بە سه‌رپه‌رشتیی بژار خالد، سەرۆکى لیژنه و ئاماده‌بوونی جێگر و بڕیاردەر و ئەندامانی لیژنەکە کۆبووه‌وه.
کۆبوونەوەکە تایبەت بوو بە تاووتوێکردنی ئەو پێشنیازانەی ئەندامانی پەرلەمانی کوردستان کە لەدانیشتنی ژماره (4)ى ئاسایی رۆژی 3/4/2019، كه تایبه‌ت بوو به خوێندنه‌وه‌ى دووه‌می پێشنیازی كاراكردنه‌وه‌ى دامه‌زراوه‌ی سه‌رۆكایه‌تیی هه‌رێمی كوردستان-عێراق و هه‌موارى شێوازی هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆك تاپه‌سندكردنی ده‌ستوور خستبوویانەڕوو، پاش تاووتوێکردنی سەرجەم ماددەکانی پێشنیازى یاساکە لەلایەن لیژنەکە هەموو ئەو پێشنیازانە جێگیرکران کە پاڵپشتیی 3 پەرلەمانتاریان هەبوو، دوابەدوای کۆبوونەوەکەش بڕیاریاندا بە ڕاپۆرتێک سەرۆکایەتیی پەرلەمانی کوردستانی لێ ئاگادار بکەنەوە.
شایانی باسکردنە پێشنیازی یاسای کاراکردنەوەی دامەزراوەی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان تا ئێستا خوێندنەوەی دووەمی بۆ کراوە و بڕیار وایە لەهەفتەی داهاتوودا لە دانیشتنەکانی پەرلەمانی کوردستان دەنگی لەسەر بدرێت.
داڕشتنه‌وه‌ی هه‌واڵ: سامان زاهیر
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.