تیرۆریستانی داعش شەوی ڕابردوو هێرشیانکردە سەر بازگەیەکەی پۆلیس فیدراڵی لە نێوان خانەقین و جەلەولادا و بەوهۆیەوە پۆلیسێک کوژرا و سێ پۆلیسی دیکەش برینداربوون.
سه‌رچاوه‌یه‌كی ناوخۆیی له پارێزگای دیاله ڕایگه‌یاند شه‌وی ڕابردوو له ئه‌نجامی هێرشێكی تیرۆریستانی داعش بۆ سه‌ر هێزه ئه‌منییه‌كان له نزیك شاره‌دێی گوڵاڵه له باشووری ئه‌و پارێزگایه پۆلیسێك كوژرا و سێی تریش برینداربوون.
سه‌رچاوه‌كه ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد هێزه ئه‌منییه‌كان ده‌ستیان كردووه به لێكۆڵینه‌وه له ڕووداوه‌كه.
شایه‌نی باسه چه‌كدارانی داعش له دوای شكسهێنانیان له موسڵ و ناوچه‌كانی ده‌وروبه‌ری ئێستا كار و چالاكییه‌كانیان له پارێزگاكانی سه‌ڵاحه‌دین و ئه‌نبار و كه‌ركوك و دیاله زیادیكردووه و ڕۆژنه خه‌ریكی خۆڕێكخستنه‌وه‌ی شانه نووستووه‌كانیان له‌و ناوچانه.
شایه‌نی باسه له‌دوای خیانه‌تی 16ی ئۆکتۆبەری ساڵی 2017ەوە، چەکدارانی داعش لەناوچەکانی نزیک زنجیرە چیای حەمرین دەستیانکردووەتەوە بە جموجۆڵ و لەو کاتەشەوە تا ئێستا چەندجار هێرشێکیانکردووەتە سەر هێزە عێراقییەکان و دانیشتوانی بەشێک لەناوچە جێناکۆکەکان.
داڕشتنه‌وه‌ی هه‌واڵ: سامان زاهیر
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.