لهراگهیاندراوێكدا كهوێنهیهك بۆ ماڵپهری كوردستان تیڤى نێردراوه ، لێژنەی بەدواداچوون وچاودێری دەرمان کە پێکهاتوون لە بەڕێوەبەرایەتی نەهێشتنی تاوانی ڕێکخراو سەربە ئاژانسی پاراستن ،کوالیتی کۆنترۆڵی دەرمان، قایمقامیەتی قەزای ناوەندیی هەولێر رایدهگهیهنن لەڕێکەوتی۲٠۱۹/٤/۳ دەرمانخانەیەک و کۆگایەک داخران و چەندین دەرمانی نایاسایی دەستیان بەسەرداگیرا لەناو دەرمانە دەست بەسەرکراوەکاندا بەرهەمی ساختە و قەدەغەکراوی لە نمونەی AB SLIM ، بەرهەمی ساختەی AB SLIM بۆ کێش دابەزاندنی تێدابوو ڕیکلامی بۆ دەکرا.
ئاماژه بهوهش دهكهن كه هەر کۆگایەک ودەرمانخانەیەک پابەند نەبێ بەڕێنماییەکان بەپێ ی یاسا رێکاری بەرامبەر سەرپێچی کاران وەردەگیرێت.
دارشتنهوهى ههواڵ - شوان عهزیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.