ئه‌مڕۆ له رێوڕه‌سمێكدا پڕۆژه‌ی نۆژه‌نكردنه‌وه و به‌گه‌ڕخستنه‌وه‌ی كارگه‌ی كۆنی جگه‌ره‌ی سلێمانی كه ده‌كه‌وێته ناوجه‌رگه‌ی شاره‌كه و رووبه‌ره‌كه‌ی ٢٥ دۆنم زه‌وییه بۆ سه‌نته‌رێكی كولتووری ھه‌مه‌جۆر به‌ڕێوه‌چوو، پڕۆژه‌كه‌ش به‌پێی رێككه‌وتنی واژووكراوی ھه‌ردوو وه‌زاره‌تی رۆشنبیری و لاوانی ھه‌رێم و رێكخراوی كولتوور و گه‌شه‌پێدانی به‌رده‌وام سه‌رپه‌رشتی ده‌كرێت.
له‌و باره‌یه‌وه خالید دۆسكی، وه‌زیری رۆشنبیری و لاوان له حكوومه‌تی ھه‌رێمی كوردستان، گوتی: پڕۆژه‌كه پڕۆژه‌یه‌كی گرنگ و ستراتیجییه بۆ سلێمانی كه پایته‌ختی رۆشنبیری ھه‌رێمه و دوای ھه‌وڵێكی زۆر توانیمان موڵكیه‌تی شوێنی كارگه‌كه له وه‌زاره‌تی بازرگانی و پیشه‌سازی ھه‌رێمه‌وه بۆ وه‌زاره‌تی رۆشنبیری و لاوان بگوازینه‌وه تاوه‌كو بكرێته شوێنی رۆشنبیری و ھونه‌ری و كولتووری و گه‌شتیاری و وه‌ك ژێرخانێك به‌كاربێت بۆ ھه‌موو كارێكی رۆشنبیری و ھونه‌ری.
گوتیشی: دوای ته‌واوكردنی پڕۆژه‌كه ده‌بێته پڕۆژه‌یه‌كی گرنگی رۆشنبیری و ھونه‌ری و له بری ئه‌وه‌ی كارگه‌ی به‌رھه‌مھێنانی جگه‌ره بێت، ده‌كرێته شوێنی به‌رھه‌مھێنانی ھزر و فكر و ھونه‌ر.
وه‌زیری رۆشنبیری و لاوانی ھه‌رێم ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد، بوودجه‌یه‌كی چوار ملیار دینارییان بۆ وه‌گه‌رخستنی پڕۆژه‌كه ته‌رخانكردووه و ھه‌وڵ ده‌ده‌ن بوودجه‌یه‌كی تایبه‌تی بۆ ته‌واوكردنی پڕۆژه‌كه ته‌رخان بكه‌ن.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.