سه‌رۆكی فه‌رمانگه‌ی باری له‌ناكاوی ئێران، پیر حوسێن كۆلیوهند رایگه‌یاند، به‌هۆی ئه‌و لافاوانه‌ی له ئاكامی بارانی به‌خوڕ ٢٥ پارێزگای گرته‌وه ٧٠ كه‌س گیانیان له‌ده‌ستداوه.
كۆلیوهند به ته‌له‌ڤیزیۆنی ده‌وڵه‌تی ئێران-ی راگه‌یاند، به هۆی لافاوه‌وه ٢٣ كه‌س له فارس، ١٤ كه‌س له لوڕستان، ٨ كه‌س له گوڵستان، پێنج كه‌س له مازه‌نده‌ران، پێنج كه‌س له هه‌مه‌دان، سێ كه‌س له خۆراسانی باكوور، سێ كه‌س له كۆھگیلوویه و بۆیره ئه‌حمه‌د و له هه‌ریه‌ك له ره‌زه‌وی خوراسان، سیمنان، خوزستان، كرماشان، ئیلام، قوم، ئه‌سفه‌هان، قه‌زوین و زنجان-یش یه‌كی یه‌ك كه‌س گیانیان له‌ده‌ست داوه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.