Erbil 15°C شەممە 18 ئایار 13:53

نرخی نوێی مامەڵەکانی ‌ھاتووچۆ بڵاو کرایه‌وه‌

له‌راگه‌یاندراوێكدا
کوردستان TV
100%

ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌ 4 ى 4ى  2019 ، له‌راگه‌یاندراوێكدا كه‌وێنه‌یه‌ك ده‌ست ماڵپه‌ری كوردستان تیڤى كه‌وتووه‌ ، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى هاتووچۆی سلێمانى  نوێترین نرخی مامەڵەکانی بەشی ھونەریی بەڕێوەبەرایەتییەکەی بڵاو کردەوە بەم شێوەیەیە:


1. دەرکردن (اصدار) ساڵانە یان مۆڵەتی ماتۆڕسکیل (21.000) دیناری عێراقی.
2. دەرکردن (اصدار) تۆمارکردنی مۆڵەتی شۆفێری (40.000) دیناری عێراقی
3. دەرکردن (اصدار) بۆ تۆماری یەکەمجار - تۆماری تایبەت (42.000) دیناری عێراقی
4. دەرکردن (اصدار) بۆ ساڵانەی بارهەڵگر (57.750) دیناری عێراقی
5. دەرکردن (اصدار)بۆ گواستنەوەی گواستنەوەی خاوەنداریەتی تایبەت (105.000) دیناری عێراقی
6. دەرکردن (اصدار) بۆ گواستنەوەی خاوەنداریەتی کرێ ( 57.750) دیناری عێراقی
7. دەرکردن (اصدار) بۆ گواستنەوەی خاوەنداریەتی بارهەڵگر ( 110.250) دیناری عێراقی
8. دەرکردن (اصدار) بۆ گواستنەوەی خاوەنداریەتی ئوتومبیلی کشتوکاڵی، قاتورە مەقتورە + کەرەڤانە (57.750) دیناری عێراقی
9. دەرکردنی ( اصدار) بۆ گواستنەوەی خاوەنداریەتی ماتۆڕسکیل (42.000) دیناری عێراقی
10. نوێكردنەوەی مۆڵەتی شۆفێری (40.000)دیناری عێراقی
11. ونبوونی (مۆڵەت+ساڵانە) بۆ یەکەم جار (40.000) دیناری عێراقی
12. ونبوونی (مۆڵەت+ساڵانە) بۆ دووەم جار (100.000) دیناری عێراقی
13. ونبوونی (مۆڵەت+سالانە) بۆ زیاتر لە دووجار (150.000) دیناری عێراقی
14. ونبوون یان تێکچوونی تابلۆ بۆ یەکەم جار (100.000) دیناری عێراقی
15. ونبوون یان تێکچوونی تابلۆ بۆ دووەم جار (150.000) دیناری عێراقی
16. ونبوون یان تێکچوونی تابلۆ بۆ زیاتر لە دوو جار (250.000) دیناری عێراقی
17. بەستنی تابلۆی ئەڵمانی (50.000) دیناری عێراقی
18. بەکارهێنانی جادە بۆ ئوتومبیلی تایبەت (ساڵانە) (10.000) دیناری عێراقی
19. بەکارهێنانی جادە بۆ ئوتومبیلی گشتی (ساڵانە) (20.000) دیناری عێراقی
20. بەکارهێنانی جادە بۆ ئوتومبیلی بارهەڵگر (ساڵانە) (50.000)دیناری عێراقی
21. بەکارهێنانی جادە جگە لە ئوتومبیلەکانی (تایبەت، گشتی و بارهەڵگر) (ساڵانە) ( 20.000) دیناری عێراقی
22. بەکارهێنانی جادە بۆ ماتۆڕسکیل (ساڵانە) (5000) دیناری عێراقی
23. پیسکردنی ژینگە بۆ ماتۆڕسکیل (ساڵانە) ( 5000) دیناری عێراقی
24. پیسکردنی ژینگە بۆ ئوتومبیلی تایبەت (ساڵانە) ( 10.000) دیناری عێراقی
25. پیسکردنی ژینگە بۆ ئوتومبیلی گشتی (ساڵانە) ( 15.000) دیناری عێراقی
26. پیسکردنی ژینگە بۆ ئوتومبیلی بارهەڵگر و جۆری تر (ساڵانە) ( 20.000) دیناری عێراقی
27. گواستنەوەی ئوتومبیلی سەرپێچیکار بەکرێنی هاتووچۆ بۆ گەراجی دەستبەسەرداگرتن (75.000) دیناری عێراقی
28. بەسەرچوونی ساڵانە (15000) دیناری عێراقی

دارشتنه‌وه‌ى هه‌واڵ - شوان عه‌زیز

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.