بارانی به‌هێز له ناحیه‌ی پردێ سه‌ربه پارێزگای كه‌ركووك، كاریگه‌ریی نه‌رێنیی كردووه‌ته سه‌ر ژیانی خه‌ڵكی.
له ئه‌نجامی سه‌رڕێژكردنی رووباری زێی بچووك كه به ناحیه‌كه‌دا تێده‌په‌ڕێت، ئاو چووه‌ته نێو به‌شێك له ماڵه‌كانی كه‌ناری رووباره‌كه‌دا و به‌ناچاری چۆڵكراون.
به‌ڕێوه‌به‌ری ناحیه‌ی پردێ، عه‌بدولموته‌ڵیب نه‌جمه‌ددین له روونكردنه‌وه‌یه‌كیدا بۆ په‌یامنێری ئاژانسی ئانادۆڵو گوتی: "بارانی به‌هێز به‌رده‌وامه له به‌رزكردنه‌وه‌ی ئاستی ئاوی رووباری زێی بچووك".
نه‌جمه‌ددین رایگه‌یاند، به‌رزبوونه‌وه‌ی ئاستی ئاوی رووباره‌كه مه‌ترسییه بۆسه‌ر ناحیه‌كه و به‌و هۆیه‌وه هه‌ندێك له ماڵه‌كانی كه‌ناری رووباره‌كه چۆڵكراون.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.