Erbil 15°C شەممە 18 ئایار 14:52

مەسرور بارزانی پێشوازیی لە باڵیۆزی ئەرمینیا لە عێراق دەکات

ئاماژە بە پەیوەندی و دۆستایەتی مێژوویی نێوان ھەردوو گەل درا
مەسرور بارزانی پێشوازیی لە باڵیۆزی ئەرمینیا لە عێراق دەکات
کوردستان TV
100%

ئەمڕۆ پێنجشەممە 4-4-2019 مەسرور بارزانی راوێژکاری ئەنجوومەنی ئاسایشی هەرێمی کوردستان پێشوازیی لە هراچیا پۆڵادیان باڵیۆزی ئەرمینیا لە عێراق کرد.

لەدیدارەکەدا پێشهات و پەرەسەندنەکانی ناوچەکە و پەرەپێدانی پەیوەندی دووقۆڵی نێوان کۆماری ئەرمینیا و هەرێمی کوردستان لە گشت بوارەکان خرایە بەرباس، مەسرور بارزانی پەرەپێدانی پەیوەندیی ئابووری و فەرهەنگی بەوشێوەیەی خزمەت بە بەرژەوەندی هەردوولا بکات بە گرینگ دانا. 

لە بەشێکی دیکەی ئەو دیدارەدا تیشک خرایە سەر ئەو ستەمانەی بەدرێژایی مێژوو لە هەردوو گەلی کوردستان و ئەرمینیا کراو و ئاماژە بە پەیوەندی و دۆستایەتی مێژوویی نێوان ھەردوو گەل درا.

لە بەرامبەردا باڵیۆزی ئەرمینیا لە عێراق، ئاواتی سەرکەوتنی بۆ مەسرور بارزانی لە سەرۆکایەتی کردنی کابینەی نوێی حکوومەتی هەرێمی کوردستان خواست و ئامادەیی وڵاتەکەشی بۆ پێشخستنی پەیوەندییەکان لە هەموو ئاستەکاندا لەگەڵ هەرێمی کوردستان و هاوکاریکردنی کابینەی نوێ دەربڕی و رایگەیاند: ئەرمینیا بە بایەخەوە دەروانێتە پێگەی هەرێمی کوردستان لە ناوچەکەدا.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.