به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی له ڕاگه‌ێندراوێكدا كه كۆپییه‌كی بۆ ماڵپه‌ڕی كوردستان تیڤی نێردراوه ڕایگه‌یاند: هێزه‌كانی بنكه‌ی پۆلیسی حه‌ساری سه‌ربه به‌شی پۆلیسی سه‌یدسادق تۆمه‌تبارێكیان ده‌ستگیركرد كه دزی له‌چه‌ند هاوڵاتییه‌ك كردبوو .
ڕاشیگه‌یاند: دوای ئه‌وه‌ی چه‌ند هاوڵاتییه‌كی دانیشتوی سنوری قه‌زای سه‌ید سادق سكاڵایان له‌بنكه‌ی پۆلیسی حه‌سار تۆمار كرد كه دزییان لێكراوه ، هێزه‌كانی بنكه‌ی پۆلیسی حه‌سار و تیمه‌كانی به‌شی پۆلیسی به‌ڵگه‌ی تاوان لێكۆڵینه‌كانیان ده‌ستپێكرد و دوای وه‌رگرتنی فه‌رمانی دادوه‌ر و وه‌رگرتنه‌وه‌ی كامێراكانی چاودێری توانرا تۆمه‌تبار بناسرێته‌وه‌و ده‌ستگیربكرێت .
ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كردووه: له‌كاتی ده‌ستگیركردنی تۆمه‌تباریشدا ده‌ستگیرابه‌سه‌ر یه‌ك چه‌قۆو بۆكس خه‌نجه‌رێكدا و ماتۆرسكیلێكیش كه تۆمه‌تبار دزیبوی ، هه‌روه‌ها زیاتر له‌چه‌ند بلوزێكی ڕه‌نگاو ڕه‌نگی له‌به‌ردا بووه بۆ چه‌واشه‌كردنی هێزه‌كانی پۆلیس بۆئه‌وه‌ی له‌كاتی دزیكردنه‌كه‌یدا نه‌ناسرێته‌وه.
ڕاشیگه‌یاندووه: له‌ئێستادا تۆمه‌تبار به فه‌رمانی دادوه‌ر و به‌پێی مادده‌ی 446 له‌یاسای سزادانی عیراقی ڕاگیراوه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.