گوته‌بێژی ده‌سته‌ی پاراستن و چاككردنی ژینگه‌ی هه‌رێمی كوردستان، رایده‌گه‌ێنێت، له‌هه‌رێمی كوردستان رۆژانه 7 ملیۆن لیتر به‌نزین ده‌سووتێنرێت، ئه‌مه‌ش ده‌بێته ھۆی پیس بوونی ژینگه، رێكخراوی ته‌ندروستیی جیهانییش رایگه‌یاندووه كه به‌هۆی پیسبوونی هه‌واوه مرۆڤ تووشی 100 جۆر نه‌خۆشی ده‌بێت .
هه‌ندرێن شێخ راغب، گوته‌بێژی ده‌سته‌ی پاراستن و چاككردنی ژینگه‌ی هه‌رێمی كوردستان له هه‌ڤپه‌یڤینێكدا له‌گه‌ڵ ئاژانسی ئانادۆڵو رایگه‌یاندووه: ژینگه شه‌ڕێك نییه بۆ ئازادی یان رزگاری یان بۆ ده‌ستكه‌وت و پله و پایه، به‌ڵكو شه‌ڕێكه بۆ مانه‌وه بۆ ژیان، ژینگه كه پیس ده‌بێت و وێران ده‌بێت و داهاتوومان ده‌كه‌وێته مه‌ترسییه‌وه ئیدی ناپرسێت چی نه‌ته‌وه یان ئایین یان چی جوگرافییایه‌كی چونكه كه ژینگه پیس بوو مرۆڤایه‌تی وێران بوو، هه‌رێمی كوردستان به‌شێكه له مرۆڤایه‌تی و گۆی زه‌وی، ئێمه‌ش به‌رپرسیارێتیمان ده‌كه‌وێته ئه‌ستۆ بۆیه به‌راستی ژینگه‌ی هه‌رێمی كوردستان له به‌رده‌م پیسبووندایه.
هه‌روه‌ها گوتی: له‌هه‌رێمی كوردستان رۆژانه 7 ملیۆن لیتر به‌نزین ده‌سووتێنرێت، ئه‌مه‌ش ده‌بێته ھۆی پیس بوونی ژینگه. رێكخراوی ته‌ندروستیی جیهانی رایگه‌یاندووه كه به‌هۆی پیسبوونی هه‌واوه مرۆڤ تووشی 100 جۆر نه‌خۆشی ده‌بێت له‌وانه شێرپه‌نجه، نه‌خۆشی هه‌ناسه‌دان، ئیفلیجی، ته‌مبه‌ڵی، بێتاقه‌تی، خه‌واڵویی، خه‌مۆكی، خۆكوشتن ئه‌مانه هۆكاری سه‌ره‌كییان پیسبوونی ژینگه‌یه، ئه‌م هه‌رێمه بچووكه ئه‌و ژماره‌یه زۆر زۆره، ئه‌وه جگه له هه‌زاران موه‌لیده، هه‌زاران كارگه كه به‌شێكیان گاز ده‌سووتێنن، ئه‌وه باسی پاڵاوگه‌كان و شتی دیكه‌شمان نه‌كردووه، بۆیه ئه‌مه مه‌ترسیی له‌سه‌ر نه‌وه‌ی داهاتووش هه‌یه.
ده‌شڵێت : هۆكاری دووه‌م پاڵاوگه‌كانه كه خاك پیس ده‌كه‌ن و هه‌وا پیس ده‌كه‌ن و مه‌رجی ژینگه‌ییان نییه، هۆكاری دیكه‌ش وه‌كو پاشماوه پزیشكییه‌كان زۆر مه‌ترسیدارن به‌هۆی زۆربوونی نۆرینگه و نه‌خۆشخانه‌كانه‌وه رێژه‌ی ئه‌و پاشماوه پزیشكییانه زیادیانكردووه به‌تایبه‌ت كه شوێنێكی تایبه‌تییان نییه بۆ ئه‌و مه‌به‌سته.
هه‌روه‌ها رایده‌گه‌یه‌نێت : قه‌زای ئامێدی له‌هه‌رێمی كوردستان خاوه‌نی زۆرترین رێژه‌ی سه‌وزاییه و قه‌زای مه‌خموریش كه‌مترین رێژه‌ی سه‌وزایی هه‌یه، به‌پێی دوایین ئاماره‌كان رێژه‌ی سه‌وزایی له هه‌رێمی كوردستان ده‌گاته 10 له‌سه‌دی، له پارێزگای هه‌ولێر 9,5 له‌سه‌ده له‌رووبه‌ری گشتی پارێزگا، له پارێزگای سلێمانی رێژه‌كه 9,1 له‌سه‌دی كۆی رووبه‌ری گشتی پارێزگایه، له دهۆكیش 27,58 له‌سه‌د ده‌بێت، له پارێزگای هه‌ڵه‌بجه‌ش 10,4 له‌سه‌د ده‌بێت، ئیداره‌ی گه‌رمیان 4,4 له‌سه‌د ده‌بێت، له ئامێدی رێژه‌ی سه‌وزایی ده‌گاته نزیكه‌ی 54 له‌سه‌د، له قه‌زای مه‌خموریش نزیك له 2 له‌سه‌د ده‌بێت.
داڕشتنه‌وه‌ی هه‌واڵ / رزگار
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.