Erbil 15°C شەممە 18 ئایار 14:28

لە گەرمیان حەوت کەس بە تاوانی تیرۆرو مادەی هۆشبەر سزادران

رەوانەی بەڕێوەبەرایەتی چاکسازیی گەورەی سلێمانی کران
کوردستان TV
100%

ئەمڕۆ چوارشەممە 3-4-2019، بەڕێوەبەرایەتیى ئاسایشى گەرمیان رایگەیاند، لە چەند مانگی رابردوودا توانرا لەلایەن هێزەکانی ئاسایشەوە حەوت تۆمەتبار بە تۆمەتەکانی تیرۆر، بەکارهێنانی ماددەی هۆشبەر و هەڵگرتنی چەکی بێ مۆڵەت دەستگیربکرێن. دوای ئەوەی دۆسیەکەیان خرایە بەردەم دادوەری لیکۆڵینەوە و دوای چەندین دانیشتنی دادگا و خستنەڕووی تەواوی بەڵگەکان و دانپیێدانانی تاوانباران بە تاوانەکانیاندا، لەلایەن سەرۆکایەتی دادگای تاوانەکانی کەرکووک/ گەرمیان سزادران.

بەپێی راگەیێندراوی بەڕێوەبەرایەتیى ئاسایشى گەرمیان، هەر حەوت تاوانبار بۆ تەواوکردنی ماوەی سزاکەیان رەوانەی بەڕێوەبەرایەتی چاکسازیی گەورەی سلێمانی کران. 

ktv

سزاکان بەمشێوەیەن:

1- م ف م، لەدایکبووی 1967 و دانیشتووی شارۆچکەی سلێمان بەگی سەر بە شاری خورماتوو، بە تۆمەتی ئەندامبوونی لە داعش لە 20/5/2018 لە کفری دەستگیرکرا، بەپێی مادەی (2)ی تیرۆر لە 2/4/2019 بە پێنج ساڵ و یەک مانگ زیندانی سزادرا.

2- ف غ ح، لەدایکبووی 1997 و دانیشتووی گەڕەکی ئیسرای شاری کەرکووک و بە تۆمەتی ئەندامبوونی لە داعش لە20/5/2018 دەستگیرکراوە، بەپێی مادەی (2)ی تیرۆر لە 2/4/2019 بە پێنج ساڵ و یەک مانگ زیندانی سزادرا.

3- ل ت م، لەدایکبووی 1985 و دانیشتووی گەڕەکی(خۆرنەوازان)ی شارۆچکەی رزگاری بە تۆمەتی ئەندامبوونی لە داعش لە24/7/2018 دەستگیرکرا. لە 3/4/2019 بەپێی مادەی (2)ی تیرۆر بە پێنج ساڵ و یەک مانگ زیندانی سزادرا.

4- ز ا ح، لەدایکبووی 1992 و دانیشتووی شارۆچکەی رزگاری سەر بە شاری کەلار و لە 23/7/2018 بە تۆمەتی ئەندامبوونی لە داعش دەستگیرکرا. لە 3/4/2019 بەپێی مادەی (2)ی تیرۆر بە پێنج ساڵ و یەک مانگ زیندانی سزادرا.

5- ع ع و، لە دایکبووی 1995 و دانیشتووی شاری خورماتوو لە 28/11/2018 بە تۆمەتی بەکارهێنانی مادەی هۆشبەر دەستگیرکرا، بڕی(45)گرام تلیاک و(350)حەبی ترامادۆڵی پێوە گیرا. لە 31/3/2019 بەپێی مادەی (14/2)ی هۆشبەر بە سێ ساڵ زیندانی و بڕی 100 هەزار دیناری عێراقی پێبژاردن سزادرا.

6- س ح م، لەدایکبووی 1988 و دانیشتووی گەڕەکی (ئیمام محەممەد)ی شاری کفری بە تۆمەتی بەکارهینانی مادەی هۆشبەر لە 28/11/2018 دەستگیرکرا. لە 2/4/2019 بەپێی مادەی(14/2)ی هۆشبەر بە سێ ساڵ زیندانی و بڕی 100 هەزار دیناری عێراقی پێبژاردن سزادرا.

7- ه م ع، لەدایکبووی 1998 و دانیشتووی گەڕەکی(کانی توو)ی شاری دەربەندیخان بە تۆمەتی هەڵگرتنی چەک بە نایاسایی لە 10/10/2018 بەپێی مادەی(21)ی چەک دەستگیرکرا و لە بەرواری 1/4/2019 بە شەش ساڵ زیندانی سزادرا.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.