ئێوارەی ئەمڕۆ چوارشەممە 3/4/2019، سه‌رۆك بارزانی له گوتارێكدا له‌میانه‌ى به‌شداریكردنى له رێوره‌سمى بلاوكردنه‌وه‌ى كتێبى دیرۆكى خوله‌كانى كادیرانى پارتى له شاخه‌وه بۆ شار، له شاری هه‌ولێر رایگه‌یاند: "پارتی حیزبی دامه‌زراوه‌ییه و له ژێر فشار و بۆمب و فڕۆكه‌دا هه‌میشه بیری له‌وه كردووه‌ته‌وه، چۆن كادیر پێبگه‌یه‌نێت و به چ شێوازێك په‌یوه‌ندی له نێوان ئه‌و كادیرانه و هاووڵاتیان دروست بكات".
سەرۆک بارزانی گوتیشی: "پارتی بۆ ئه‌وه دروست نه‌بووه دژایه‌تی هیچ حزب و لایه‌نێك بكات، به‌ڵكو پارتی بۆ خزمه‌تكردنی كورد و كوردستان دروست بووه.
هەروەها دووپاتیشی كرده‌وه، مێژووی پارتی به‌شێكی هه‌ره گرنگی مێژووی كوردستانه و، ئاماژەشی بەوەدا کە هه‌ر نه‌ته‌وه‌یه‌ك رابردووی خۆی نه‌زانێت، نازانێت چۆن هه‌نگاو بۆ ئاینده بنێت.
جەختیشیکردەوە، کە بەرپرسیارییەتی پارتییە کورد بگەیەنێتە قۆناغی کۆتایی و سەرکەوتن بەدەست بهێنێت بۆ کوردستان.
پوخته‌ی وتاره‌كه‌ی سه‌رۆك بارزانی:-
بەناوی خوای گەورە و میهرەبان:
هەڤاڵانی بەرێز هەست بە خۆشحاڵییەکی یەکجار زۆر گەورە دەکەم کە ئەمڕو لەگەڵتانم، وە دەستخۆشی لە چنارخان و هەموو هەڤالانی دەکەم بۆ ئەم دەرفەتە پیرۆزە، کارێکی زۆر سوودمەندتان کردووە و کارێکی زۆر چاکتان کردووە و دەستخۆشیتان لێدەکەین، وە منیش پشتگیری پێشنیارەکەت دەکەم.
بێگومان هه‌ر نه‌ته‌وه‌یه‌ك، ئه‌گه‌ر رابردووی خۆی نه‌زانێت، نازانێت چۆن به‌ره‌و داهاتوو هه‌نگاو بنێت. ئه‌و وتاره كورته‌ی بینیمان له‌سه‌ر خوله‌كانی پێشووی پێگه‌یاندنی كادیر، ئه‌وه به‌شێكه له هه‌وڵه‌كانی پارتی دیموكراتی كوردستان و مێژووی پارتی دیموكراتی كوردستانیش به‌شێكه له مێژووی هه‌ره گرنگی گه‌له‌كه‌مان.
ئه‌مه راستییه‌ك پیشانده‌دات، كه پارتی به راستی حزبی دامه‌زراوه‌ییه. له ژێر بۆمبا و له شاخ و بێ ئیمكانیاتیدا، بیری له‌وه ده‌كرده‌وه، چۆن كادیر درووست بكات، كادیری حزبی و سیاسی، په‌روه‌رده‌یی، ته‌ندرووستی، چۆن په‌یوه‌ندییه‌كی رووحی له نێوان كادیر و جه‌ماوه‌ر درووست بكات. ره‌وشێكی وا درووست بوو له كوردستان، میله‌ت باوه‌ڕی به قسه‌ی كادیر بوو. كادیریش خۆی به خزمه‌تكاری میلله‌ت ده‌زانی.
ئێمه ده‌بێت بگه‌ڕێینه‌وه بۆ ئه‌و به‌هایانه. چونكه ئه‌و به‌هایانه‌یه، پارتی گه‌یاندووه به‌م رۆژه. پارتی بۆ ئه‌وه درووست نه‌بووه، دژایه‌تی هیچ حزب و لایه‌نێكی دیكه بكات. پارتی درووست بووه بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌م خزمه‌ته پێشكه‌ش به گه‌لی خۆی بكات. زۆر جیاوازی هه‌یه. ئێوه‌ی پارتی ده‌بێت هه‌میشه ئه‌وه‌تان له یاد بێت، ئێوه بۆ خزمه‌تی كورد و كوردستان درووست بوون. خه‌ڵكی دیكه با دژایه‌تیشی بكات، ئێوه كاتی خۆتان به‌وانه‌وه خه‌سار مه‌كه‌ن.
ناوچه‌ی باڵه‌كایه‌تی فه‌زڵێكی زۆریان له‌سه‌ر شۆڕش و كورد و كوردستان هه‌یه. ماوه‌ی 10 ساڵێك خه‌ڵكه‌كه‌ی له ژێر فشارێكی زۆر بوون. به‌رگه‌شیان گرت. ئه‌و چایخانه‌ی كه كاك فازڵ باسیكرد، له چۆمان، پێیان ده‌وت، شێخ ئه‌حمه. ئێمه له كۆتایی 1963 نزیكه‌ی حه‌ڤده هه‌ژده پێشمه‌رگه بووین له گه‌ڵاڵه‌وه هاتبووین، به‌شی ئێمه نه نانی مابوو نه چای، ناچار بووین چووینه ده‌ربه‌ند نانمان خوارد. وابزانم خولی یه‌كه‌م یان دووه‌می كادیران بوو، داوا كرا، جه‌نابی بارزانی سه‌ردانیان بكات. منیش له خزمه‌تیدا بووم، ئێمه هاتین، ئه‌و كاته رێگه زۆر خراپ بوو. له دیلمانه‌وه تا قه‌سرێ به پێ هاتین. له رێگه هه‌ندێك له ره‌وه‌نده‌كان، له‌سه‌ر رێگه وه‌ستابوون. پێش ئه‌وه‌ی چووبا سه‌ردانی كادیرانی كردبا، كۆبوونه‌وه‌ی لیژنه‌ی مه‌ركه‌زی هه‌بوو. هه‌موو چاوه‌ڕێی بوون. ره‌وه‌نده‌كان هه‌ندێك داواكاریان هه‌بوو. له‌گه‌ڵ جه‌نابی بارزانی و گوتیان حه‌زده‌كه‌ین بێی بۆ ناو ره‌شماڵه‌كانمان و منیش دوو سێ جار چووم وتم: كۆبوونه‌وه‌ی لیژنه‌ی مه‌ركه‌زییه. فه‌رمووی: ئه‌مانه حه‌وت رۆژه لێره چاوه‌ڕێن، ده ئێوه‌ش حه‌وت سه‌عات چاوه‌ڕێ بكه‌ن.
به راستی ئه‌و په‌یوه‌ندییه‌ی هه‌بوو له نێوان جه‌نابی بارزانی و قیاده‌ی حزب له‌گه‌ڵ جه‌ماوه‌ر په‌یوه‌ندییه‌كی رووحی بوو. په‌یوه‌ندییه‌ك بوو له‌سه‌ر بنه‌مای باوه‌ڕ به یه‌كتر درووست كرابوو. خه‌ڵكه‌كه وا په‌روه‌رده كرابوو، هه‌ر كه‌س خۆی به خاوه‌نی قه‌زییه‌كه ده‌زانی. باسی ئاسایش ده‌كرا، پۆلیسمان هه‌بوو. به‌ڵام هه‌ر كه‌سێك خۆی به پۆلیس و ئاسایش و به‌رپرس ده‌زانی. كێ حه‌ددی هه‌بوو، سیخوڕی بكات، یان دزی بكات. 10 ساڵ له باڵه‌كایه‌تی بووین، ته‌نیا یه‌ك حاڵه‌تی دزیی كرا، ئه‌وه‌ی كردیشی ناچار بوو ماڵه‌كه‌ی بار بكات، چونكه رووی نه‌بوو بمێنێته‌وه.
زۆر كه‌س هه‌بوون، ئه‌وانه‌ی بازرگانیان ده‌كرد، كۆڵبه‌ره‌كان، باره‌كه‌یان پڕی زێڕ با دایان ده‌نا كه‌سێك ده‌ستی بۆ نه‌ده‌برد. ئینشه‌ڵڵا ئێمه بگه‌ڕێینه‌وه بۆ ئه‌و په‌روه‌رده‌یه. ئه‌و په‌روه‌رده‌یه پارتی دایهێنا له‌ناو كۆمه‌ڵگه‌ی كوردی. سوودێكی زۆریشی هه‌بوو. به‌داخه‌وه ئه‌ڵێم ئێستا ئه‌و قیه‌مانه خه‌ریكه بزر ده‌بێت یان زۆری بزر بووه. یه‌كێك له كاره هه‌ره بنه‌ڕه‌تییه‌كانی پارتی ئه‌وه‌یه ده‌بێت مرۆڤی كورد درووست بكاته‌وه.
سه‌رۆك بارزانى وتیشى" له رێگادا بۆم په‌یوه‌ندیان پێوه كردم كه یه‌كێتى به‌شدارى حكومه‌ت، ده‌كات و هیواى خواست كه پێكه‌وه كار بۆ خزمه‌تى هاولاتیان بكه‌ن و وتیشى" قه‌د نه‌مانویستووه پارتى له مونته‌له‌قى غروره‌وه ره‌فتار بكات، هه‌چه‌نده خاوه‌نى زۆربه‌ى كورسیه‌كانى په‌رله‌مانه، به‌لام ئه‌ومێدى خزمه‌تكردنى خه‌لكه‌و له كۆتاییدا سه‌ركه‌وتن بۆ ئه‌وانه ده‌بێت كه خاوه‌نى قه‌زییه‌ن.
لینكى ڤیدیۆیی وتارى سه‌رۆك بارزانى:-
https://www.facebook.com/kurdistantvcenter/videos/603705603463954/?epa=SEARCH_BOX
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.