Erbil 15°C شەممە 18 ئایار 14:09

گوتەبێژی یەکێتی: لەگەڵ پارتی ڕێککەوتوون

بڕیاردرا فراکسیۆنەکەمان بەشداری دانیشتنی پەرلەمان بکات
کوردستان TV
#7
100%

پارتی دیموكراتی كوردستان و یەكێتی نیشتمانی كوردستان لەسەر پێكهێنانی كابینەی نوێی حكومەتی هەرێم و بەركەوتەكانی یەكێتی لەو كابینەیە پێكهاتن.

كه‌مێك پێش ئێستا گوتەبێژی فەرمیی یەکێتی رایگەیاند لەگەڵ پارتی ڕێككەوتوون و كێشەیان نەماوە، لەسەر بنەمای بەشداریی كاریگەریش، بەشداری لە حكوومەتی نوێی هەرێمی كوردستاندا دەكەن.

گوتەبێژی یەکێتی گوتیشی بە ھۆی پەیوەندی تەلەفۆنی سەرۆك بارزانی و کۆسرەت رەسوڵ، توانیمان بگەینە ڕێککەوتن.

لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا لەتیف شێخ عومەر، گوتەبێژی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان رایگەیاند: دوای کۆبوونەوەی چڕوپڕی پارتی و یەکێتی و لەبەر رۆشنایی رێککەوتنی سیاسیی هەردوولا و لەسەر بنەمای بەشداری کاریگەر لە حکومەت و حکومڕانی، ئەمڕۆ مەکتەبی سیاسی یەکێتی کۆبووەوە.

هەروەها پاش پەیوەندییەکی تەلەفۆنی نێوان سه‌رۆك بارزانی و کاک کۆسرەت رەسول توانیمان بگەینە لێکتێگەیشتنی بنەڕەتی هاوبەش بۆ پێگەی یەکێتی لە سیستەمی حوکمڕانی، لەم رۆژانەی نزیکی بەردەممان دوا رەشنووسی رێککەوتنمان دەنووسرێت، بۆیە هەر ئەمڕۆش بڕیاردرا فراکسیۆنەکەمان بەشداری دانیشتنی پەرلەمان بکات.

ئەوەش لەکاتێکدایە کۆبوونەوەی پەرلەمانی کوردستان بە مەبەستی خوێندنەوەی دووەم بۆ پڕۆژەیاسای كاراكردنه‌وه‌ی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان کەمێک لەمەوبەر دەستی پێکرد و فراکسیۆنی یەکێتیش بەشدارە.

داڕشتنه‌وه‌ی: سامان زاهیر

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.