بەهۆی سەرپێچییەوە لێژنە هاوبەشەکانی قائیمقامییەتی چەمچەماڵ، (٧)حەوت شوێن دادەخەن.
شاخەوان هادی، نوێنەری بەڕێوەبەرایەتی تەندروستی لە لێژنە هاوبەشەکان، لە لێدوانێکیدا بۆ راگەیاندنی تەندروستی چەمچەماڵ ووتی: لە گەڕان و بەسەرکردنەوەکانی ئەمڕۆماندا بۆ ناو بازاڕ و شوێنە گشتییەکانی سنوری قەزای چەمچەماڵ بەهۆی نەبوونی مۆڵەتی تەندروستی و مەرجە تەندروستییەکانەوە (٧)حەوت گۆشت فرۆش داخران.
ووتیشی: سەرجەم خاوەنی ئەو شوێنانەش غەرامە دەکرێن و دووکانەکانیان دادەخرێن تاکو مۆڵەتەکانیان نوێ دەکەنەوە، بەڵێننامەی دادنووسیش بەسەرجەمیان پڕ دەکرێتەوە.
بەپێی ووتەی شاخەوان هادی،هەر گۆشت فرۆشێک دەبێت مۆڵەتی کارکردنی تەندروستی و ڤێتەرنەری هەبێت و ئەو گۆشتەی کە دەیفرۆشێت لە پشکنینەکان دەرچووبێت و مۆری کوشتارگەی پێوەبێت و بەهیچ شێوەیەک سەروپێی ئاژەڵ لەدەرەوەی دووکانەکەیدا دانەنێت.
لێژنە هاوبەشەکانی قائیمقامیەت کە نوێنەری بەڕێوەبەرایەتی تەندروستی چەمچەماڵ و ڤێتەرنەری و ئاسایشی ئابووری و پۆلیس تێیدا ئەندامن، رۆژانە بەمەبەستی پێدانی رێنمای و سزادانی ئەو شوێنانەی سەرپێچی دەکەن چاودێریکردنی بازاڕ و شوێنە گشتییەکانی قەزای چەمچەماڵ دەکەن.
دارشتنهوهى ههواڵ - شوان عهزیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.