له ئاكامی هه‌ڕه‌شه‌و په‌لاماره كت‌و پڕه‌كانی تیرۆرستانی داعش بۆ سه‌ر گونده‌كانیان، گوندنشینانی دوو گوندی سه‌ر به قه‌راج گونده‌كانیان چۆل كرد
له‌مباره‌یه‌وه كۆمار مه‌جید، كارگێڕی لیژنه‌ی ناوچه‌ی مه‌خموری پارتی دیموكراتی كوردستان به كوردستان تیڤی ڕاگه‌یاند: به هۆی هه‌ڕه‌شه‌كانی داعش له سنووری ناحیه‌ی قه‌راج، هاوڵاتیانی دوو گوند ماڵ و زێدی خۆیان به جێهێشت.
ڕاشیگه‌یاند: به‌هۆی بێزاربوونی گوندنشینان له به زۆر دانی باج و پیتاك و خۆراك و ئاژه‌ڵه‌كانیان به چه‌كدارانی داعش، به ناچاری شه‌وی ڕابردوو گونده‌كانیان چۆلكردووه.
كۆمار مه‌جید گوتیشی: هۆكاری ئه‌مه‌ش ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ نه‌بوونی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه له ناوچه‌كانیان و له غیابى پێشمه‌رگه‌شدا گوندنشینان ناتوانن له سه‌رو ماڵی خۆیان دڵنیا بن.
هه‌روه‌ها گوتیشی: هێزه عێراقییه‌كان و پۆلیسی فیدڕاڵ توانای پاراستنی ناوچه‌كه‌یان نییه و ناتوان ئاسایش له ناوچه‌كه‌یاندا به‌رقه‌رار بكه‌ن، ئه‌مه‌ش وای كردووه چه‌كدارانی داعش ئه‌و هه‌له بقۆزنه‌وه و هه‌ڕه‌شه له گوندنشینه كورده‌كانی سنووری قه‌راج بكه‌ن.
كارزان كاكل
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.