توێژه‌رێكی گه‌ردوونناسی پێشبینی خۆی له باره‌ی یه‌كه‌م رۆژی مانگی ره‌مه‌زان بۆ رۆژنامه‌ی ئیمارات ئه‌لیۆم خستۆته روو.
رۆژنامه له‌سه‌ر زاری ئیبراهیم جه‌روان، توێژه‌ره له زانستی گه‌ردوون ناسی گواستویه‌تییه‌وه كه پێشبینی كردووه رۆژی دووشه‌ممه6-5-2019 یه‌كه‌م رۆژی مانگی ره‌مه‌زانی ئه‌مساڵ بێت.
ئه‌و گه‌ردوونناسه روونیشیكردۆته‌وه كه یه‌كه جاره دوای چوارساڵ كاته‌كانی به‌رۆژوو بوون بۆ 15 كاتژمێر كه‌مده‌بێته‌وه.
له ئایینی ئیسلامدا له دوو كاتدا مانگی ره‌مه‌زان ده‌چه‌سپێ، یه‌كه‌میان بینینی مانگه له‌شه‌وی 29 ی مانگی شه‌عبان، دووه‌میشیان ته‌واوكردنی مانگی شه‌عبانه بۆ سێ رۆژی ته‌واو.
هه‌روه‌ها پێگه‌یه‌كی تایبه‌ت به كه‌شناسی جیهان پێشبینی كردووه كه‌شوهه‌وای شاره‌كانی هه‌رێمی كوردستان له‌مانگی ره‌مه‌زان فێنك ده‌بێت و به‌رزترین پله‌كانی گه‌رما له نێوان 24 تا 39 پله‌ی گه‌رمی ده‌بێت.
وه‌رگێرِان و داڕشتنه‌وه‌ی / رزگار
سه‌رچاوه / رۆژنامه‌ی ئیمارات ئه‌لیۆم
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.