ئه‌و گۆشته‌ی له‌لایه‌ن به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ڤێتێرنه‌رییه‌وه پشكنینی بۆكرابێت مه‌ترسی نه‌خۆشی كرمی شریتی نییه و ئه‌وجۆره نه‌خۆشیه له‌دنیادا بوونی هه‌یه نه‌ك ته‌نها له‌شاری سلێمانی
ده‌روێش فه‌ره‌ج، نوێنه‌ری به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ڤێتێرنه‌ری سلێمانی له لیژنه هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامیه‌یه‌تی سلێمانی رایگه‌یاند؛ له‌كوشتارگه‌ی سلێمانی به‌وردی پشكنین بۆ ئاژه‌ڵ پێش سه‌ربڕین و پاش سه‌ربڕین بۆ گۆشته‌كه‌ی ده‌كرێت، ئه‌و گۆشته‌ی له‌لایه‌ن به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ڤێتێرنه‌ری سلێمانیه‌وه پشكنینی بۆ كرابێت مۆر ده‌كرێت و خواردنی مه‌ترسی بۆسه‌ر مرۆڤ دروست ناكات
وتی له راگه‌یاندن و تۆڕه‌كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان هه‌واڵێك ده‌رباره‌ی (Parasite) كرمی شریتی ره‌شه وڵاخ له شاری سلێمانی بڵاوكراوه‌ته‌وه كه دوره له راستییه‌وه، ئه‌و كرمه‌ی باسی لێوه‌ده‌كرێت له ماسی ده‌ریادا هه‌یه ئه‌و جۆره ماسیه له هه‌رێمی كوردستان نیه
وتیشی ئه‌و ئاژه‌ڵه‌ی له‌سه‌ر شه‌قامه‌كان سه‌رده‌بڕرێت گۆشته‌ی پشكنینی بۆناكرێت، خواردنی گۆشته‌كه‌ی جێی مه‌ترسیه، نازانرێت ئاژه‌ڵه‌كه هه‌ڵگری نه‌خۆشی بووه یاخود نه‌بووه، گۆشته‌كه‌ی شیاوی خواردن نییه و مه‌ترسی بۆسه له‌شی مرۆڤ دروست ده‌كات، له‌به‌رئه‌وه داواكارین له‌هاوڵاتیان دوربن له‌خواردنی ئه‌وجۆره گۆشته ناته‌ندروسته چونكه مه‌رجه‌كانی ته‌ندروستی و ڤێتێرنه‌ری تێدا نیه.
رونیشكرده‌وه ئه‌و ئاژه‌ڵه‌ی له كوشتارگه‌ی سلێمانی سه‌رده‌بڕرێت به‌ر له‌سه‌ربڕین پشكنینی بۆده‌كرێت و دوای دڵنیابونه‌وه له نه‌بونی نه‌خۆشی بڕیاری سه‌ربڕینی ده‌درێت، پاشان پشكنین بۆ گۆشته‌كه‌ی ده‌كرێت، له‌كاتی دڵنیابونه‌وه‌ی له نه‌بوونی كێشه و مه‌ترسی مۆر ده‌كرێت و ره‌وانه‌ی بازاڕه‌كان ده‌كرێت بۆ فرۆشتن، له‌كاتی هه‌بونی هه‌رجۆره نه‌خۆشیه‌ك له ئاژه‌ڵه‌كه یاخود گۆشته‌كه‌ی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ڤێتێرنه‌ری سلێمانی مۆری ناكات و له‌لایه‌ن كه‌سانی پسپۆڕ و شاره‌زا و شوێنی تایبه‌ت به‌سوتاندنیان، له‌ناوده‌برێت.
دارشتنه‌وه‌ى هه‌واڵ - شوان عه‌زیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.