به‌پێى نووسراوێك كه‌وێنه‌یه‌ك ده‌ست ماڵپه‌ری كوردستان تیڤى كه‌وتووه ، نووسراوه‌كه ژماره (475) به‌رواری (1/4/2019) له‌سه‌ره كه‌تێیدا گشتاندنی بۆ سه‌رجه‌م بانكه بازرگانیه‌كانی بۆكراوه وه‌زاره‌تى دارایی و ئابووری هه‌رێمی كوردستان رایده‌گه‌ێنێت ، قۆناغی دووەمی خەرجکردنی شایستە داراییەکانی بەڵێندەران دەستپێبکات (20%) پارەکانیانە و بڕیاره‌كه‌ش له‌سەرەتای مانگی نیسان دەرکراوە و ده‌چێته بوارى جێبه‌جێكردنه‌وه
ئاماژه به‌وه‌ش ده‌كه‌ن كه بڕیارەکە ئەو بەڵێندەرانە دەگرێتەوە کە لە دوای بەرواری 20ی ئابی 2014 و 31ی ئازاری 2019 تەمویلکراوە لە هەژماری بانکەکان کە بەڵێننامەیان لێوەرگیراوە بەخەرجکردنی شایستە داراییەکانیان تا ئاساییبونەوەی باری دارایی ھەرێم.
دارشتنه‌وه‌ى هه‌واڵ - شوان عه‌زیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.