Erbil 15°C شەممە 18 ئایار 14:52

وه‌زاره‌تی ناوخۆ: به‌هیچ جۆرێک نابێت ئۆتۆمبێله‌ حکومییه‌کان ببرێنه‌وه‌ ماڵه‌وه‌

لۆگۆی تایبه‌ت له‌ ئۆتۆمبێله‌ حكومییه‌كان ده‌درێت
کوردستان TV
#7
100%

به‌رپرسێكی وه‌زاره‌تی ناوخۆ رایده‌گه‌ێنێت، سه‌رجه‌م ئۆتۆمبێله‌ حكومییه‌كان لۆگۆیه‌كی تایبه‌تیان لێده‌درێت و به‌هیچ جۆرێكیش نابێت ئۆتۆمبێله‌ حكومییه‌كان ببرێنه‌وه‌ ماڵه‌وه‌، به‌ڵكو له‌دوای كار ده‌بێت له‌ فه‌رمانگه‌ حكومییه‌كاندا رابگرێن.

د. سامی جه‌لال، به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی دیوانی وه‌زاره‌تی ناوخۆی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند: به‌پێی بڕیارێكی وه‌زاره‌تی ناوخۆ سه‌رجه‌م ئۆتۆمبێله‌ حكومییه‌كان لۆگۆیه‌كی تایبه‌تیان لێده‌درێت و ئه‌مڕۆش ده‌ست به‌وكاره‌ ده‌كه‌ین و لۆگۆ له‌ چه‌ندین ئۆتۆمبێل ده‌ده‌ین، دواتریش سه‌رجه‌م ئۆتۆمبێله‌ حكومییه‌كان ئه‌و لۆگۆیه‌یان لێده‌درێت.

گوتیشی: به‌هیچ جۆرێك نابێت ئۆتۆمبێله‌ حكومییه‌كان ببرێنه‌وه‌ ماڵه‌وه‌، به‌ڵكو له‌دوای كار ده‌بێت له‌ فه‌رمانگه‌ حكومییه‌كاندا رابگرێن.

داڕشتنه‌وه‌ی هه‌واڵ / رزگار

سه‌رچاوه‌ / رووداو

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.