به‌هۆى بارانبارینى زۆره‌وه، ئه‌مرۆ ئاستی ئاو لە بەنداوی دوکان به‌شێوه‌یه‌كى به‌رچاو به‌رز بووه‌وه‌و ئاو به‌سه‌ر به‌نداوه‌كه‌دا ده‌رژێت.
بەنداوی دوكان لە ساڵی 1959ـەوە وەك یەكەم بەنداو لەسەر ئاستی عێراق دروستكراوە. تەواوی بەنداوەكە حەوت ملیار مەتر سێجا ئاو دەگرێت، لەكاتی دروستكردنی بەنداوەكەوەشدا تاوەكو ئێستا یەكجار لە ساڵی 1988 ئاوى به‌سه‌ردا رژاوه‌و ئه‌مرۆش پێوانه‌ى دووه‌م جارى تۆماركرد.
تێزانین ئەمساڵ زۆرترین رێژەى باران بارین لە هەرێمى کوردستان باریوە لە چاو ساڵانی رابردوودا ، كه لە زۆربەى شار و شارۆچکەکان نزیکەى سێ هێندەى ساڵى رابردوو باران باریەوە بووه‌تە هۆی دروستبونی لافاو لە هەندێ ناوچەدا و زۆربەی بەنداو و دەریاچەکان سەررێژبون.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.