Erbil 15°C دووشەممە 03 حوزەیران 00:48

ئه‌مرۆ ساڵێک به‌سه‌ر کۆچی دوایی خوالێیخۆشبێت دلۆڤان ئیدریس بارزانیدا تێده‌په‌ڕێت

له‌ ته‌مه‌نی 52 ساڵیدا به‌هۆی جه‌ڵته‌ی دڵ كۆچی دوایی كرد
کوردستان TV
#7
100%

 


ئه‌مڕۆ سێ شه‌ممه‌ 2/4/2019 ساڵێك به‌سه‌ر كۆچی دوایی دلۆڤان ئیدریس بارزانی، برای نێچیرڤان بارزانی، سەرۆكی حكوومەتی ھەرێمی كوردستان، تێده‌په‌ڕێت، له‌ ته‌مه‌نی 52 ساڵیدا به‌هۆی جه‌ڵته‌ی دڵه‌وه‌ له‌ شاری هه‌ولێر، كۆچی دوایی كرد.

دلۆڤان ئیدریس بارزانی رۆژی 21ی ئەیلوولی ساڵی 1966 لە بارزان لەدایكبووە، دلۆڤان ئیدریس بارزانی نه‌وه‌ی باوكی رۆحی نه‌ته‌وه‌یی كورد بارزانی نه‌مر و كوڕی سه‌ركرده‌ی هه‌میشه‌ له‌یاد ئیدریس بارزانی و هه‌روه‌ها برای دووانه‌ی نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان بوو.

خوالێیخۆشبێت خێزاندار و خاوه‌نی چوار منداڵ و هه‌روه‌ها نه‌وه‌شی هه‌بووه‌.

نوێنەری نێچیرڤان بارزانی سەرۆكوه‌زیرانی هەرێمی كوردستان بوو بۆ كاروباری كۆمەڵایەتی.

بایەخی زۆری بە ئەرشیفكردنی رووداوەكانی شۆڕشی كوردستان دەدا و هەمیشە لەنێو كاروباری شۆڕشدا بووە.

خوالێیخۆشبێت دلۆڤان ئیدریس بارزانی هەموو تەمەنی خۆی لە پێشمەرگایەتی و بۆ خزمەتكردنی كورد و كوردستان تەرخان كردبوو.

سه‌رۆك بارزانی، له‌ په‌یامێكدا هەواڵی کۆچیی دوایی دلۆڤان بارزانی ڕاگەیاند كه‌ تێیدا هاتبوو، ڕۆژی دووشەممە 2018/4/2، دلۆڤان ئیدریس بارزانی کوڕی ڕەحمەتی ئیدریس بارزانیی بەهۆی جەڵتەی دڵەوە کۆچی دوایی کرد و چووە بەر دلۆڤانی پەروەردەگاری مەزن.

داڕشتنه‌وه‌ی هه‌واڵ: سامان زاهیر

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.