به به‌شداری زۆرینه‌ی قوتابخانه‌كانی سنووری په‌روه‌رده‌ی خه‌بات، پێشانگای ساڵانه‌ی تابلۆی قوتابیانی سنووره‌كه كرایه‌وه.
ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه 2ی نیسانی 2019 به چاودێری عومه‌ر حه‌مه‌د برایم، به‌ڕێوه‌به‌ری په‌روه‌رده‌ی خه‌بات و به ئاماده‌بوونی قایمقامی قه‌زای خه‌بات و به‌رپرسانی حزبی و ئیداریی ناوچه‌كه، پێشانگای ساڵانه‌ی هونه‌ریی قوتابخانه بنه‌ڕه‌تییه‌كانی سنووری په‌روه‌رده‌ی خه‌بات كرایه‌وه.
له پێشانگاكه‌دا قوتابخانه به‌شداربووه‌كان تابلۆی شێوه‌كاری و كاری ده‌ستی قوتابیه‌كانیان نمایش كرد، كه ئه‌مه‌ش بووه مایه‌ی سه‌رنجڕاكێشانی ئاماده‌بووان.
له كۆتایی پێشانگاكه‌شدا، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی په‌روه‌رده‌ی خه‌بات خه‌ڵاتی ڕێزلێنان سوپاسنامه‌ی به‌شداربوونی به‌سه‌ر قوتابخانه به‌شداربووه‌كانی پێشانگا ساڵانه‌كه‌دا دابه‌ش كرد
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.