به‌هۆی ئه‌و شه‌پۆله به‌هێزه‌ی به‌فرو باران كه هه‌رێمی كوردستانی گرتووه‌ته‌وه، سه‌رباری ئه‌وه‌ی بووه‌ته هۆی زیادبوونی سامانی ئاویژێر زه‌وی و سه‌ر زه‌وی، زه‌ره‌رو زیانێكی گه‌وره‌ی ماددی و ماڵی لێكه‌وتۆته‌وه به تایبه‌تیش له ناوچه شاخاوییه‌كان وای كردووه ئاژه‌ڵه دڕنده‌كان بێنه ناو ئاوایی و گونده‌كانه‌وه و په‌لاماری مه‌رو ماڵاتی هاوڵاتیان بده‌ن.
شه‌وی ڕابردووش له گوندی "بیرتێ" ی سه‌ر به ناحیه‌ی سیده‌كان، گه‌له گوركێك په‌لاماری ڕانه مه‌رێكی داوه و "53" سه‌ر مه‌ڕ و بزنی هاوڵاتییه‌كی خنكاندووه.
مه‌رداره‌كه ناوی " عه‌زیز مسته‌فا"یه و خه‌ڵكی گوندی بیرتێ یه له لێدوانێكیدا بۆ كوردستان تیڤی گوتی: شه‌وی ڕابردوو گه‌له گورگ له ڕانه مه‌ڕه‌كه‌می داوه و له كۆی 60 سه‌ر مه‌ڕو بزن ته‌نها 7 سه‌ر مه‌ڕ ماون و 53 سه‌ری تری خواردوون و خنكاندوون.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.