له‌راگه‌یاندراوێكدا كه‌وێنه‌یه‌ك بۆ ماڵپه‌ری كوردستان تیڤى نێردراوه ، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى شارۆچكه‌ى گوێڕ ڕایده‌گه‌ێنێت ، له‌سه‌ر ڕاسپارده‌ی سه‌رۆك مه‌سعود بارزانى بڕیاری كردنى ڕێگای پردی گوێڕ - موسڵ درا
ئاماژه به‌وه‌ش ده‌كه‌ن به‌به‌ستى كردنه‌ى ڕێگاكه بۆ ئه‌وه‌ى هاوڵاتیان هاتووچۆی تێدا بكه‌ن ، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى شارۆچكه‌ى گوێڕ له‌گه‌ڵ به‌شێكه له‌فه‌رمانده سه‌ربازییه‌كانى هێزی پێشمه‌رگه‌ى كوردستان له‌سنوره‌كه سه‌ردانى پرده‌كه‌یان كرد و ئاماده‌كارییه‌كان ده‌ستپێكرا بۆ كردنه‌وه‌ى له‌ئاینده‌یه‌كى نزیكدا
شارۆچكه‌ى گوێر شاره‌دێیه‌كی كوردستانییه‌و سه‌ر به‌قه‌زای مه‌خمووره له‌پارێزگای هه‌ولێر، ده‌كه‌وێته سه‌ر رووباری گه‌وره (زێی بادینان)، (45) كیلۆمه‌تر له‌باشوری خۆرئاوای شاری هه‌ولێری پایته‌ختی كوردستانه، ئه‌م شاره‌دێیه سنوری پارێزگای موسڵ و هه‌ولێر لێك جیاده‌كاته‌وه، پێكهاتووه له‌ناوچه‌یه‌كی گرداوی و هه‌ڵه‌ت و راستاییه‌كی زۆریشی هه‌یه به‌تایبه‌تی له‌كه‌ناری رووباری گه‌وره.
له‌رووی جوگرافییه‌وه لای باكووری رۆژهه‌ڵاتی شاری هه‌ولێره‌و لای باكووری رۆژئاواشی شارۆچكه‌ی خه‌باته (كه‌له‌ك) ه‌و لای باشووری رۆژئاواش شاری موسڵه كه شاره‌كانی حه‌مدانیه‌و خزر و موسڵ به‌یه‌كه‌وه ده‌به‌ستێته‌وه له‌لای باشوری رۆژهه‌ڵاتیش شارۆچكه‌ی مه‌خموورو دیبه‌گه‌یه تاده‌گاته دوبز (دبس) و كه‌ركوك، هه‌ر له‌كه‌ناری رووباره‌كه رێگای تر هه‌یه تاده‌گاته پردی شارۆچكه‌ی گه‌یاره (قیاره) و شه‌رگات (شرقات) ی سه‌ر به‌پارێزگای موسڵ.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.