شه‌وی ڕابردوو له قه‌زای كه‌لار ئۆتۆمبیلێك كه‌وته ناو چاڵێكی سه‌ر شه‌قامێكی گشتی شاره‌كه‌و به هۆیه‌وه زه‌ره‌رو زیانی ماددی لێكه‌وته‌وه.
له‌مباره‌یه‌وه به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی هاتووچۆی گه‌رمیان ڕایگه‌یاندووه: له شه‌قامی ناوبازاڕی كه‌لار و له سه‌رووی بنكه‌ی هاتووچۆی ناوشار ئۆتۆمبێلێكی جۆری فاو كه‌وته چاڵێكی شه‌قامه‌كه‌وه.
ڕاشیگه‌یاندووه: ئه‌فسه‌ر و كارمه‌ندانی هاتووچۆ له‌سه‌ر ڕێگاكه‌ن بۆ ئاسانكاری هاتووچۆی هاوڵاتیان و شۆفێران و دروستنه‌بوونی گرفتی هاتووچۆ.
ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كردووه: ئه‌و چاڵه‌ی ئۆتۆمبیله‌كه‌ی تێكه‌وتووه به‌هۆی چاككردنه‌وه‌ی بۆڕی ئاوه‌وه هه‌ڵكه‌نراوه و دواتر پڕكراوه‌ته‌وه، به‌ڵام به‌هۆی بارانبارینه‌وه چاڵه‌كه به‌ته‌واوی تێك چووه‌ته‌وه و بووه‌ته هۆی ئاسته‌نگی شۆفێران.
پۆلیسی هاتووچۆ ڕاشیگه‌یاندووه: بۆسه‌لامه‌تی گیانی شۆفێران، كارمه‌ندانی هاتووچۆ ئاراسته‌ی شه‌قامه‌كه‌یان گۆڕیوه‌و ڕێگایه‌كی لاوه‌كیان كردۆته‌وه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.