بەهۆی بارانی بەلێزمەی چەند ڕۆژی ڕابردووەوە، لافاو لە چەند ناوچەیەكی هەرێمی كوردستان و عیراق دروست بوو، شەقامەكانی شارۆچكەی خانەقینیش لافاو دایاندەپۆشێت.
له راگه‌یه‌ندراوێكدا كه‌شناسی هه‌رێم ده‌ڵێت ئه‌مرۆ له خانقین له كاتژمێر 12 تاكو 3 نیوه‌رۆ 46 ملم باران باریووه تاكو ئێستاش به‌شێوه‌یه‌كی نمه باران به‌رده‌وامه.
به‌هۆی ئه‌و باران بارینه به لێزمه‌یه‌وه، لافاو له چه‌ند گه‌ڕه‌كێكی قه‌زای خانه‌قین دروستبوو.
ئه‌مه‌ش له كاتێكدایه ماوه‌ی چه‌ند رۆژێكه شه‌پۆلێكی باران بارین ته‌واوی شاروشارۆچكه‌كانی هه‌رێمی كوردستانی گرتۆته‌وه و به‌وهۆییه‌وه لافاو له چه‌ند ناوچه‌یه‌ك دروستبوو.
بەپێی گرته‌یه‌كی ڤیدیۆی، سۆشیال میدیاكان بڵاوكراوەتەوە، دروستبوونی لافاو لە شاری خانەقین، تاراده‌یه‌ك كێشە و گیروگرفتی هاتووچۆ لە شارەكەدا دروست بووه.
دارشتنه‌وه‌ی: سامان زاهیر
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.