سه‌رچاوه‌یه‌كى ئاگادار له‌وه‌زاره‌تى دارایی و ئابووری هه‌رێمی كوردستان ڕایده‌گه‌ێنێت ، ڕۆژى پێنجشه‌ممه‌ى داهاتوو 4 ى 4 ى 2019 ده‌ست ده‌كرێت به‌دابه‌ش كردنى مووچه‌ى مانگی 1 ى ئه‌مساڵ
سه‌رچاوه‌كه ڕاشیگه‌یاند به‌هۆی ئه‌وه‌ى 5 ى هه‌موو مانگێك واده‌ی ده‌ستپێكى دابه‌شكردنى مووچه‌یه به‌ڵام له‌م مانگه‌دا به‌هۆی ئه‌وه‌ى ئه‌و ڕۆژه پشووه بۆیه وه‌زاره‌ت ڕۆژێك زوتر ده‌ست به‌دابه‌ش كردنى مووچه‌ى مانگی 1 ده‌كات
سه‌رچاوه‌كه ڕاشیگه‌یاند له‌ده‌ستپێكى دابه‌ش كردنى موچه‌شدا ڕۆژى پێنجشه‌ممه مووچه‌ى وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه دابه‌شده‌كرێت
ئاماژه‌ى به‌وه‌ش كرد دوای وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه و یه‌كه‌ى 70 ، 80 مووچه‌ى وه‌زاره‌ته‌كانى په‌روه‌رده ، ته‌ندروستی ، دارایی و ئابووری له ریزبه‌ندی دووه‌م و سێیه‌م و چواره‌م دێن له‌وه‌رگرتنى مووچه
دارشتنه‌وه‌ى هه‌واڵ - شوان عه‌زیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.