Erbil 15°C شەممە 01 حوزەیران 23:28

له‌سه‌ر پشووی ناوه‌نده‌کانى خوێندن ڕوونکردنه‌وه‌ ده‌درێت

له‌راگه‌یاندراوێكدا
کوردستان TV
100%


له‌راگه‌یاندراوێكدا كه‌وێنه‌یه‌ك ده‌ست ماڵپه‌ری كوردستان تیڤى كه‌وتووه‌ ، ئیدارەی گەرمیان ڕونكردنەوەیەكی لەسەر بڕیاری پشووی ناوەندەكانی خوێندن و باخچەكانی ساوایان لەگەرمیان بڵاوكردەوەو ڕایدەگەیەنێت: بڕیارەكە لەسەربنەمای ڕاپۆرتە كەشناسی یەكان و ئاگاداركردنەوەكانی دەزگاكانی ئەو بوارەیە و گرتنەبەری ڕێوشوێنی پێویستە.


ئاماژه‌ به‌وه‌ش ده‌كات كه‌ ڕاگەیاندنی پشووی ناوەندەكانی خوێندن و باخچەكانی ساوایان لەگەرمیان ھاوكاتە لەگەڵ ڕاگەیاندنی پشوو لەھەندێك شاروشارۆچكەی كوردستان كەئەمەش لەسەربنەمای ڕاپۆرتە كەشناسی یەكان و ئاگاداركردنەوەكانی دەزگاكانی ئەو بوارەیە و گرتنەبەری ڕێوشوێنی پێویستە.


ئیداره‌ى گه‌رمیان راشیده‌گه‌ێنێت بۆ ئەگەری ڕودانی ھەرحاڵەتێكی نەخوازراو و خۆئامادەكردنێكە لەپێناو پاراستنی فێرخوازان و خوێندكاران و قوتابیاندا.


ئیدارەی گەرمیان  ئاماژه‌ به‌وه‌ش ده‌كات كه‌ بەداخەوە ئەوەی كەدەیبینین ھەندێك ئەكاونت و پەیجی فەیسبووك ئەم ھەواڵە بەشێوەیەكی دیكە لێكدەدەنەوەو خراپ مامەڵەی لەگەڵ دەكەن و بەكارھێنانی ئەم بابەتە بۆ ترساندنی ھاووڵاتیان خزمەت بەھیچ لایەكمان ناكات؟، بۆیە داواكارین ھەمووان بەڕۆحێكی بەرپرسیارانەوە مامەڵەی لەگەڵ بكەن و خۆیان بەدوربگرن لەھەرجۆرە شائیعەو شێواندنێكی بەئەنقەست.


هه‌روه‌ها راشیده‌گه‌ێنێت كه‌ دەزگاو دامەزراوە فەرمیەكانی حكومەت لەئەركی خۆیاندان و ھەرچی پێویست بێت ئەنجامی دەدەن و خەڵكی خۆبەخش و ئامێرەكانیشیان دیسان ھاتونەتەوە مەیدانی مەردایەتی و ھەوڵبدەن تەنھا لەگەڵ دامەزراوە فەرمییەكاندا مامەڵەبكەن و هۆكارو لینكی فەرمی بڵاوكراونەتەوە و لەبەردەستدان بەكاریان بێنن بۆ پەیوەندی.
 

 
دارشتنه‌وه‌ى هه‌واڵ - شوان عه‌زیز

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.