Erbil 15°C یەکشەممە 05 ئایار 02:55

ئه‌مڕۆ یادی کۆڕەوە ملیۆنییەکەی ساڵی 1991ـه‌

ڕه‌تكردنه‌وه‌ی به‌كۆمه‌ڵی ژێرده‌سته‌یی بوو
ئه‌مڕۆ یادی كۆڕەوە ملیۆنییەكەی ساڵی 1991ـه‌
کوردستان TV
100%

دوای سەركەوتنی ڕاپەرینى بەهاری 1991 و ئازادكردنی سەرجەم ناوچەكانی هه‌رێمی كوردستان، بۆ كۆنترۆڵكردنەوەی ناوچە ئازادكراوەكان، ڕژێمی رووخاو هێزێكی زۆری كۆكردەوە و ڕووی لە كوردستان كرد و به‌و هۆیه‌وه‌ هەزاران هاووڵاتی ماڵ و حاڵیان جێهێشت‌ و بەرەو سنوورەكانی ئێران و توركیا كۆچیان كرد، ئەم كۆچە، بە كۆڕەوە ملیۆنییەكەی ساڵی 1991 ناسرا كه‌ ڕه‌تكردنه‌وه‌ی به‌كۆمه‌ڵی ژێرده‌سته‌یی بوو. 

گه‌لی كورد دوای ئەوەی ڕاپەرینی كردو توانی رژێمی ڕووخاو لە كوردستان وەدەربنێت، بەڵام ڕاپەرین و سەركەوتنەكه‌ زۆری نەخایاند و هاوسەنگی هێز گۆڕاو كوردیش دەربەدەر بوو، كۆڕەو كۆڕەوێكی گشتی بوو هەموو كوردستانی گرتەوە، كاتی گەڕانەوەی زۆر دیار نییە، زیاتر دەكەوێتە دوای دەرچوونی بڕیاری 688ی ئەنجوومەنی ئاسایش، هاووڵاتیان لە كۆڕەوەكەدا بۆ ئەودیو سنوور رۆیشتن، رێژه‌یه‌ك بۆ ئێران و ڕێژه‌یه‌كیش بۆ وڵاتی توركیا.  

بڕیاری 688 و دیاریكردنی هێڵی 36 ، بڕیاره‌كه‌ كه‌وته‌ قۆناغی جێبه‌جێكردن و هاووڵاتیان دەستیان كرد بە گەڕانەوە .

لە كاتی كۆڕەوەكەدا هەموو كوردان لە ئەوروپا و رۆژئاوا هاتنە دەنگ و كێشە لاوەكیەكانیان خستە ئەولاوە، چونكە نیشتیمان ئاگری تێبەربوو، كوردی كرد بە یەك، هەروەها نابێت جوامێری خاتو دانیاڵ میتران لە یاد بكەین كە فرانسۆ میترانی سەرۆكی ئەو كاتەی فەرەنسای ناچار كرد ئەم پرسەی كورد بەرێتە ئەنجوومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی.

هەروەها جێمیس بیكەرراوێژكاری بۆشی باوك ئەویش ڕۆڵێكی گرنگی بینی ، ئەوەبوو بە هەوڵی ئەوان هێڵی 36 دیاری كراو و بریاری 688 یان دەركرد، بۆیە ئەو بریارە توانی جینۆسایدی كورد ڕابگرێت و دەوڵەتان یەكیان گرت لەسەر ئەم پرسەو پێیان وابوو جینۆسایدی گەلێك دەبێتە شەرمێك بۆ مرۆڤایەتی لە سەدەی بیستەمدا.

دوای دەركردنی بڕیاری 688 و دیاری كردنی هێڵی 36 ، هاووڵاتیان وردە وردە دەستیان كرد بە گەڕانەوە، هۆكارەكانی گەڕانەوەی خەڵكی تەنها ئەو بڕیارە نێودەوڵەتیانە نەبوو، بەڵكو هاندانی بەرەی كوردستانی و دواتر دانوستانی سەركردایەتی كورد و چوونیان بۆ بەغدا متمانەیەكی لای خەڵكی دروست كرد كە سەدام جارێكی تر ئەو تاوانە ئەنجام ناداتەوە.

سەبارەت بە كۆرەوی كەركوك، د. تەها روسوڵ، بۆ دیپلۆماتیك دەڵێت:" كەركوك تاكو ئێستا وڵاتە زلهێزەكانی جیهان وایان داناوە كە جیاوازە لە شارەكانی تر، ئەمەش بەهۆی سامانە سروشتیەكەیەوە، بۆیە زلهێزەكان دوو كەسیان بۆ ئەو شارە دەوێت، یەكێكیان بیرە نەوتەكان بپارێزێت كە ئەمەش زیاتر بە حكومەتی ناوەند یان كەسێكی سەر بەخۆیان دەسپێرن ، یەكێكی تریشیان پێویستە كە پارێزەری بیرە نەوتەكان بكات، دیارە ئەمەیان بە ئێمە سپاردووە، خەڵكی كەركوك لەسەر ئاستی تاك پێدەچێت كۆڕەویان كردبێت، بەڵام وەك شارەكانی تری سلێمانی و هەولێر و دهۆك ئەو كۆڕەوە گشتییه‌یان نەكرد.

كوردستان TV

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.