له‌راگه‌یاندراوێكدا كه‌وێنه‌یه‌ك بۆ ماڵپه‌ری كوردستان تیڤى نێردراوه ، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى گشتى ته‌ندروستى هه‌ولێر حاڵه‌تى ئاماده‌باشى به‌هۆی ئه‌و شه‌پۆڵه‌ى باران بارینه‌ى ناوچه‌كانى هه‌رێم و هه‌ولێری گرتووه‌ته‌وه ڕاگه‌یاند
ته‌ندروستى هه‌ولێر ڕایده‌گه‌ێنێت بۆ ئامادەکاری ڕوبەرووبوونەوەی ڕوداوی لافاو، هەموو ئەمبوڵانسەکان و تیمەکانی پزیشکی فریاکەوتن و نەخۆشخانەکانی فریاکەوتن لە ئامادەباشی دان بۆ هەر ئەگەرێکی لافاو لە ناو شار و قەزا و ناحیە و گوندەکان، بەتایبەتی لێواری سەر ڕوبار و زێ و دەریاچەکان.
ته‌ندروستى هه‌ولێر هاوڵاتیان ئاگادار دەکاته‌وه كه پابەندی ڕێنمایێەکانی خۆپارێزی بن و لەکاتی پێوست پەیوەندی بە ژمارە 122 فریاگوزاری بکەن.
ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌ش 31 ى 3 ى 2019 ، له‌راگه‌یاندراوێكدا به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى گشتى كه‌شناسی و بومه‌له‌رزه‌زانى هه‌رێمی كوردستان باری كه‌ش و هه‌وای ئه‌مڕۆ و سبه‌ى راگه‌یاند
كه‌شناسی هه‌رێم ڕایده‌گه‌ێنێت ، ئه‌مڕۆ ئاسمان له‌پارێزگاكانى هه‌رێم هه‌ور و باران بارین و لێزمه باران ده‌بێت ، له‌گه‌ڵ هه‌وره تریشقه له‌هه‌ندێ كاتدا
كه‌شناسی هه‌رێم بۆ سبه‌ى دووشه‌ممه رایده‌گه‌ێنێت ، ئاسمان له‌پارێزگاكانى هه‌رێم هه‌رو و باران بارین و لێزمه باران ده‌بێت ، له‌گه‌ڵ هه‌وره تریشقه له‌هه‌ندێ كاتدا
دارشتنه‌وه‌ى هه‌واڵ - شوان عه‌زیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.