ئه‌مڕۆ لێژنه‌ی یاسایی په‌رله‌مانی كوردستان راپۆرت له پێشنیاری كاراكردنه‌وه‌ی دامه‌زراوه‌ی سەرۆكایەتی ھەرێمی كوردستان تاوتوێ ده‌كات.
لێژنه‌ی یاسایی په‌رله‌مانی كوردستان له‌باره‌ى ئاماده‌كردنی راپۆرتی پێشنیاری كاراكردنه‌وه‌ی دامه‌زراوه‌ی سەرۆكایەتی ھەرێمی كوردستان كۆده‌بێته‌وه بۆ ئەوەی پەرلەمان خوێندنەوەی دووەمی بۆ بكات و به‌پێی زانیارییه‌كانی كوردستان تی ڤی كۆبوونه‌وه‌كه له كاتژمێر یه‌كی دوای نیوه‌ڕۆ به‌ڕێوه‌ده‌چێت.
پەرلەمانی كوردستان دوێنێ شه‌ممه كۆبووەوە و خوێندنەوەی یەكەمی بۆ پێشنیازی كاراكردنەوەی دامەزراوەی سەرۆكایەتی ھەرێمی كوردستان و ھەمواركردنەوەی شێوازی ھەڵبژاردنی سەرۆك كرد، پڕۆژە پێشنیازەكە ئاراستەی ئەندامانی پەرلەمان و لێژنەی یاسایی كرا و لێژنه‌كه‌ش ئه‌مڕۆ له‌وباره‌یه‌وه كۆده‌بێته‌وه .
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.