Erbil 15°C یەکشەممە 05 ئایار 06:29

ده‌ستگیر کردنى باندێکی دزیکردن راگه‌یاندرا

تۆمه‌تبارێكیش ده‌ستگیر كرا كه‌خانووی 5 هاوڵاتی سوتاندووه‌
کوردستان TV
100%


ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌ 31 ى 3 ى 2019 ، له‌راگه‌یاندراوێكدا به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى پۆلیسى پارێزگای سلێمانى  ده‌ستگیر كردنى باندێكى دزی كردنى راگه‌یاند 

رایده‌گه‌یه‌نن هێزەكانی بنكەی پۆلیسی هەوارە بەرزەی سەربە بەشی پۆلیسی دەربەندیخان باندێكی  5 كەسییان دەستگیركرد كە هەستابوون بەدزینی ماتۆڕسكیلی هاوڵاتیان .

ئاماژه‌ به‌وه‌ش ده‌كه‌ن كه‌ دوای ئەوەی هێزەكانی بەشی پۆلیسی دەربەندیخان زانیارییان پێگەیشت كە باندێكی پێنج كەسی لەچەند ناوچەیەكی سنوری پارێزگای سلێمانییەوە دەچنە قەزای دەربەندیخان و ماتۆڕسكیلی هاوڵاتیان دەدزن ، هێزەكانی بنكەی پۆلیسی هەوارە بەرزەی سەربە بەشی پۆلیسی دەربەندیخان لێكۆڵینەوەو بەدواداچوونەكانیان دەستپێكردوو لە پلانێكی تۆكمەدا توانرا باندەكە دەستگیربكەن .

پۆلیسى سلێمانى راشیده‌گه‌ێنێت ، باندەكە لە پێنج كەس پێكهاتوون و دانیان ناوە بەتاوانەكەیاندا كە ماتۆڕسكیلی هاوڵاتیانیان لە قەزاكە دزیوە . لە ئێستادا سەرجەمیان بە بڕیاری دادوەرو بەپێی ماددەی 446 لەیاسای سزادانی عیراقی ڕاگیراون .

پۆلیسی سلێمانى ئاماژه‌ به‌وه‌ش ده‌كات كه‌ هێزەكانی بنكەی پۆلیسی هەوارە بەرزە تۆمەتبارێكی تریان دەستگیركرد كە هەستاوە بەسوتاندنی پێنج خانووی هاوڵاتیان لە دەوروبەری سنوری قەزای دەربەندیخان و لە ئێستادا بەفەرمانی  دادوەرو بەپێی ماددەی 342 لەیاسای سزادانی عیراقی ڕاگیراوە .

دارشتنه‌وه‌ى هه‌واڵ - شوان عه‌زیز

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.