به‌ڕێوه‌به‌ری هاتوچۆی ناوشار رونكردنه‌وه له‌سه‌ر داخستنی یوتێرنی به‌رده‌م هۆتێل تایتانیك ده‌دات و ڕێگه‌ی به‌دیلیش بۆ شۆفێران ده‌خاته‌ڕوو.
موقه‌ده‌می هاتوچۆ (فه‌خره‌دین ئه‌مین) به‌ڕێوه‌به‌ری هاتوچۆی ناوشار به(ترافیك ئێف ئێم)ی ڕاگه‌یاند، "هۆكاری سه‌ره‌كی داخستنی یوتێرنی به‌رده‌م هۆتێل تایتانیك له‌سه‌ر شه‌قامی بازنه‌ی مه‌لیك مه‌حمود بۆ چه‌ند خاڵێك ده‌گه‌ڕێته‌وه، یه‌كێك له‌وانه‌ش له‌ئێستادا كه وه‌رزی سه‌یران و گه‌شته، خه‌ڵكێكی زۆر روو له‌ناوچه گه‌شتیاریه‌كانی ئه‌زمه‌ڕو گۆیژه ده‌كه‌ن، به‌وهۆیه‌شه‌وه یوترێرنه‌كه قه‌ره‌باڵغی زیاتر ده‌كات و ئه‌گه‌ری پێكدادانیش زۆر ده‌كات به‌تایبه‌ت له‌كاتی چوونه سه‌ر شه‌قامه خزمه‌تگوزاریه‌كه".
وتیشی: شۆفێران ده‌توانن له‌یوتێرنی دواتر، پێچ بكه‌نه‌وه كه نزیكه‌ی 200 مه‌تری لێیه‌وه دووره، هه‌روه‌ها یوتێرنی به‌رده‌م نه‌خۆشخانه‌ی هه‌رێم به‌كاربهێنن.
دارشتنه‌وه‌ى هه‌واڵ - شوان عه‌زیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.