ئه‌مرۆ 72 ساڵ به‌سه‌ر له سێداره‌دانی پێشه‌وا قازی محه‌مه‌د یه‌كه‌م سه‌رۆك كۆماری كوردستان و محه‌مه‌د حوسێنی سه‌یفی قازی وه‌زیری به‌رگری و ئه‌بولقاسمی سه‌دری قازی نوێنه‌ری شاری مه‌هاباد له مه‌جلیسی شۆڕای میللی و نوێنه‌ری كوردستان بۆ وتووێژ له‌گه‌ڵ حكوومه‌تی ناوه‌ندی ئێران تێده‌په‌ڕێت.
لەرۆژی 30-3-1947 قازی محەمەد سەرۆك كۆماری كوردستان لەگەڵ هەریەك لەحەمەحسێن خانی سەیف قازی ( ئامۆزای پێشەوا) و ئەبولقاسم سەدری قازی برای پێشەوا، لە چوارچرای شاری مەهاباد لە سێدارە دران.
قازی محەممەد رۆژی 1ی ئایاری 1893 لەمەهاباد لەدایكبووە، رۆژی 30-3-1947 بەبڕیاری دادگایەكی نایاسایی لە مەیدانی چوارچرا لە شاری مەهاباد لە سێدارە دراوە. پێشەوا كوڕی قازی عەلی بووە كە بنەماڵەیەكی بەناوبانگی شاری مەهابادن.
دواجار كە كۆماری كوردستان لە مەهاباد دامەزرا، پێشەوا قازی محەمەد دەبێتە سەرۆك كۆماری كوردستان.
پێشەوا و هاوڕێیانی لەلایەن حکوومەتی پاشایەتیی ئێرانەوە لە دادگایەکی سەربازی و دادگایی کران و دواتر پاش رووخانی کۆمار لە بەرەبەیانی 29 -3 1947ی زایینی لە مەیدانی چوارچرا و لەو شوێنەی کە کۆماری تێدا راگەیەندرا و پاش یازدە مانگ کۆماری کوردستان لەسێدارە دران.
داڕشتنه‌وه‌ی: سامان زاهیر
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.