Erbil 15°C یەکشەممە 05 ئایار 01:27

مەکتەبی سیاسی پارتی: حزبی شیوعی بەدرێژایی کاروانی خەباتی داکۆکیکارێکی دڵسۆز بووە

پارتی، 85 ساڵەی دامەزراندنی حزبی شیوعی کوردستان پیرۆز ده‌كات
کوردستان TV
#7
100%


له‌ په‌یامێكی مەکتەبی سیاسی پارتی، بەبۆنەی (85) ساڵەی دامەزراندنی حزبی شیوعی کوردستان پیرۆزبایی ئاراستەی سکرتێر و ئەندامانی مەکتەبی سیاسی و کۆمیتەی ناوەندی لە حزبی شیوعی کرد، ئه‌مه‌ ده‌قه‌كه‌یه‌تی:

بەبۆنەی (85) ساڵەی دامەزراندنی حزبە تێکۆشەرەکەتان حزبی شیوعی کوردستان، پیرۆزباییەکی گەرم ئاراستەی ئێوەی بەڕێز و تێکڕای کادیر و ئەندام و لایەنگرانی حزبەکەتان دەکەین، ئومێدەوارین ھەمیشە لە پێشکەوتن و سەرکەوتندا بن لە پێناو بەدیھێنانی گشت مافە نیشتیمانی و نەتەوەیی و دیموکراسیەکان و بونیاتنانی دواڕۆژێکی ئاسوودەوبەختەوەر بۆگەلەکەمان.

حزبی شیوعی یەکێکە لەو حزبە رەسەنانەی بەدرێژایی کاروانی خەباتی سیاسی و مێژوویی خۆی داکۆکیکارێکی دڵسۆز بووە لە مافە رەواکانی خەڵک و ستەملێکراوان و شانبەشانی ھێزو لایەنە سیاسیەکانی دیکە دژ بە رژێمە سەرکوتکارەکان رۆڵی کاریگەر و گرینگی خۆی بینیوەو لەو رێگایەشدا قوربانی و شەھیدی زۆری داوە، کە مایەی شانازییە بۆ مێژووی خەباتی ئازادیخواز و دیموکراسیخوازانەی عێراق.

ئاواتەخوازین ئەو دەرفەتە ھەوێنی زیاتر یەکڕیزیی و تەبایی نێوان حزب و لایەنە سیاسیەکانی سەرگۆڕەپانەکە بێ، لەم یادەدا دووبارە جەخت دەکەینەوە سەر ھاوپەیمانیی و دۆستایەتی بەھێزی نێوانمان و سوور بوون لە سەر پتەوکردنی بنەما راست و دروستەکانی خەبات و تێکۆشانی مەدەنیانەودیموکراسیانە و بەدیھاتنی ئامانجە ھاوبەشەکانمان، ھاوکات ئاواتەخوازی زیاتری یەکڕیزی و تەبایی نێوان سەرجەم حزب و لایەنە سیاسیەکانی کوردستانین .

بە ھیوای بەردەوامیی و، ھەر سەرکەوتوو بن..

مەکتەبی سیاسی پارتی دیموکراتی کوردستان
2019/3/30

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.