سه‌رۆكى فراكسیۆنى پارتى دووپاتى له‌وه كرده‌وه كه ئێمه نه‌مانخواستووه به بێ فراكسیۆنی یه‌كێتی و هیچ فراكسیۆنێك ئه‌م كاره بكه‌ین، وه به‌بێ فراكسیۆنی یه‌كێتی جارێكی دیكه ته‌ئكید ده‌كه‌ینه‌وه، نه‌ماخواستووه سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مان و لیژنه‌كانی په‌رله‌مانیش هه‌ڵبژێرین، بۆیه ئێستاش ناخوازین فراكسیۆنی یه‌كێتی له‌م پرۆژیه دووربێت، به‌ڵام ئیتر ئه‌وه هه‌نگاوه، یاسایه‌كانی په‌رله‌مان ده‌ستی پێكرد بۆ ئه‌و پرۆژه یاساییه، ئومێد ده‌كه‌ین فراكسیۆنی یه‌كێتی بێنه ناو پرۆسه‌كه، به‌ڵام به‌نه‌هاتنی ئه‌وانیش به‌دڵنیاییه‌وه رێكاره یاسایه‌كانیش ڕاناگیرێت.
ئه‌مڕۆی په‌رله‌مانی كوردستان كۆبووه‌وه، كه تایبه‌ت بوو به خوێندنه‌وه‌ی یه‌كه‌م بۆ پڕۆژه یاسای هه‌مواركردنه‌وه‌ی یاسای سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم، دوای كۆبوونه‌وه‌كه‌ش سه‌رۆكی فراكسیۆنی پارتی دیموكراتی كوردستان له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا ناوه‌ڕۆكی كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌مرۆ خسته‌ڕوو.
ئومێد خۆشناو سه‌رۆكى فراكسیۆنى پارتى دیموركراتی كوردستان له په‌رله‌مانى كوردستان ڕایگه‌یاند، خوێندنه‌وه‌ى یه‌كه‌م بۆ پڕۆژه‌ى كاراكردنه‌وه‌ى سه‌رۆكایه‌تى هه‌رێمى كوردستان كراوه و دواتر ڕه‌وانه‌ى لیژنه‌ى یاسایى په‌رله‌مانى كوردستان كراوه، دووپاتى له‌وه‌یش كرده‌وه كه فراكسیۆنه جیاوازه‌كانى په‌رله‌مانى كوردستان ده‌توانن له لیژنه‌ى یاسایى تێبینى خۆیان له‌سه‌ر پڕۆژه‌كه بخه‌نه‌ڕوو.
ئومێد خۆشناو ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا پارتى هه‌موو كۆبوونه‌وه‌كانى بۆ ئه‌وه بووه كۆده‌نگى له‌سه‌ر پڕۆژه‌كانى په‌رله‌مانى كوردستان دروست بكات، ئێستاش كه پڕۆژه‌كه دراوه 68 په‌رله‌مانتار واژوویان له‌سه‌ر كردووه هیچ فراكسیۆنێك خاوه‌نى پڕۆژه‌كه نییه به ته‌نیا.
ئۆمێد خۆشناو سه‌رۆكی فراكسیۆنی پارتی له په‌رله‌مانی كوردستان هه‌ر له كۆنگره رۆژنامه‌وانیه‌كه‌دا گوتی: به‌مه‌به‌ستی كاراكردنه‌وه‌ی یاسای سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم، به زۆرینه‌ی په‌رله‌مانی فراكسیۆنه‌كان رێككه‌وتین له‌سه‌ر هه‌مواركردنه‌وه‌ی یاساكه و به‌م نزیكانه سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم كارا ده‌كرێته‌وه بۆیه پرۆسه‌یه‌كی نیشتیمانییه و پێویسته كۆده‌نگی نیشتیمانی له‌سه‌ری درووست بێت.
هه‌روه‌ها گوتی: سه‌رۆكی په‌رله‌مان داوای له لێژنه‌ی یاسایی كردووه، به زووترین كات ئاماده‌كاری بكات و راپۆرتی خۆی له باره‌ی ئه‌و پڕۆژه یاسایه ئاماده بكات، بۆ ئه‌وه‌ی دواتر خوێندنه‌وه‌ی دووه‌م و سێیه‌م بۆ پڕۆژه یاساكه بكرێت.
ئومێد خۆشناو گوتیشی: سه‌رۆكی په‌رله‌مان داوای له لیژنه‌ی یاسایی كرد به زووترین كات ئاماده‌كاری بكرێت راپۆرت بۆ ئه‌م پرۆژه یاسایه ئاماده بكرێت، به‌هیوای ئه‌وه‌ین له ماوه‌یه‌كی نزیكدا ئه‌و ئاماده‌كارییانه بكرێت دواتر خوێندنه‌وه‌ی دووه‌م و سێیه‌م بۆ پرۆژه یاساكه بكرێت.
خۆشناو گوتیشی ئێمه وه‌كو فراكسیۆنی پارتی دیموكراتی كوردستان ته‌ئكیده ده‌كه‌ینه‌وه كاراكردنه‌وه‌ی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی كوردستان كراكردنه‌وه‌ی ئه‌م دامه‌زراوه‌یه گرنگه.
ئه‌مه‌شی شیكرده‌وه به‌پێ ئه‌و میكانیزمه‌ی له‌نێو پرۆژه‌كه دیاری كراوه، سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان بۆ ئه‌م خوله له‌نێو په‌رله‌مان هه‌ڵده‌بژێردرێ، تا ده‌بینه خاوه‌ن ده‌ستوور ئینجا له‌لایه‌ن گه‌ل هه‌ڵده‌بژێردرێ یان له‌لایه‌ن په‌رله‌مان، ده‌ستوور ئه‌مه دیاری ده‌كات.
ده‌سه‌ڵاته‌كانی سه‌رۆكی هه‌رێمیش له ده‌ستوور دیاری ده‌كرێت چه‌ند زیاد ده‌بێت چه‌ند كه‌م ده‌كات، ئه‌وه‌ی ئێستا كاركردن و، شێوازی هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكی هه‌رێمه له‌نێوپه‌رله‌مانی كوردستان.
ئاماده‌كردن و داڕشتنه‌وه‌ی: سامان زاهیر
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.