به‌رێوه‌به‌رایه‌تی ئاسایشی هه‌ولێر، له‌سه‌ر فه‌رمانی دادوه‌ری لێكۆڵینه‌وه‌ی هه‌ولێر، سێ كه‌سیان ده‌ستگیركردووه، كه گومانلێكراوی ئه‌و كاره‌ساته‌ی ناوچه‌ی جه‌زیری گه‌شتیاری شاری موسڵن.
له راگه‌یه‌ندنی به‌رێوه‌به‌رایه‌تی ئاسایشی هه‌ولێر هاتووه كه وێنه‌یه‌كی بۆ ماڵپه‌ری كوردستان تیڤی هاتووه، دوابه‌دوای رووداوی نغرۆبوونی به‌له‌مێكی په‌ڕینه‌وه له ناوچه‌ی جه‌زیری گه‌شتیاری شاری موسڵ له رۆژی نه‌ورۆزدا، كاره‌ساتی خنكانی ژماره‌یه‌كی زۆری لێكه‌وته‌وه و ژماره‌یه‌كیشان تاوه‌كو ئێستا بێسه‌رو شوێنن، ئێمه‌ش وه‌كو ئه‌ركی خۆمان له‌سه‌ر فه‌رمانی دادوه‌ری لێكۆڵینه‌وی هه‌ولێر هه‌ڵساین به به‌دواداچوون و ده‌ستگیركردنی سێ گومانلێكراوی ئه‌و كاره‌ساته به ناوه‌كانی (ره‌یان عبید ابراهیم) و (عبید ابراهیم) (احمد فتحی) كه خاوه‌نی شوێنه گه‌شتیارییه‌كه‌ن.
له‌لایه‌ن ئێمه‌وه به‌سه‌رپه‌رشتی دادوه‌ری لێكۆڵینه‌وه‌ی هه‌ولێر لێكۆڵینه‌وه‌یان له‌گه‌ڵ ده‌كرێت و له‌گه‌ڵ لایه‌نه په‌یوه‌نداره‌كانی حكوومه‌تی فیدراڵ هه‌ماهه‌نگی ده‌كرێت و ده‌ستی هاوكاریمان كراوه‌یه بۆ ئه‌م بابه‌ته‌ته.
هه‌روه‌ها هه‌ر كه‌سێكی تریش له‌م كه‌یسی كاره‌ساته‌دا له‌لایه‌ن دادگاوه داواكرابێت له سنووری چالاكیمان بێت ئاماده‌ین ده‌ستگیری بكه‌ین به‌پێی یاسا مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵدا بكرێت.
داڕشتنه‌وه‌ی: سامان زاهیر
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.