تیرۆریستانی داعش هێرشیان كرده سه‌ر گوندێكی شارۆچكه‌ی داقووق و له ئاكامی هێرشه‌كه‌شدا دوو هاووڵاتی گونده‌كه كوژران.
په‌یامنێری كوردستان تیڤی رایگه‌یاند: به‌یانی ئه‌مڕۆ تیرۆریستانی داعش هێرشیان كرده سه‌ر گوندی محه‌مه‌د ره‌شید له شارۆچكه‌ی داقووق و له ئاكامی هێرشه‌كه‌شدا دوو هاووڵاتی گونده‌كه كوژراون.
هه‌روه‌ها گوتی: دوای هێرشه‌كه تیرۆریستانی داعش بۆ ده‌ره‌وه‌ی سنووری ناوچه‌ی حه‌ویجه هه‌ڵاتوون.
په‌یامنَیری كوردستان تیڤی گوتیشی: به پێی زانیاری به‌رپرسانی ئه‌منی ناوچه‌كه، جموجۆڵی چه‌كدارانی داعش له داقووق و حه‌ویجه زیادی كردووه.
داڕشتنه‌وه‌ی هه‌واڵ/ رزگار
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.