بەکارھێنانی مۆبایل و تابلێت بۆ ماوەیەکی درێژ له لایهن منداڵانهوه ، زیانێکی مەترسیدارو نارساتەوخۆ لهسهر ژیانیان دروست دهكات و له دوارۆژدا تووشی كێشهی جهستهیی دهبنهوه .
داون سکلیتۆن ، پسپۆرێکی بەناوبانگی بەریتانییه ، زیانێکی مەترسیداری بەکارھێنانی مۆبایل و تابلێت بۆ ماوەیەکی درێژ لەسەر منداڵان دهدۆزێتهوه ، کە خەڵک لەو زیانە بێئاگان و بە شێوەیەکی نارساتەوخۆ مەترسییە بۆ سەر ژیانی منداڵان.
له ههوالێكی ماڵپەڕی (RT)ی هاتووه، پرۆفیسۆر " داون سکلیتۆن " ڕاوێژکاری کۆمەڵگەی بەریتانی بۆ ئێسکەنەرمە جەختی لەوە کردەوە، دانیشتنی منداڵان بۆ ماوەیەکی درێژ بە دیار مۆبایل، تابلێت و ئامێرە ئەلیکترۆنییەکانەوە، مەترسییە بۆ ژیانی منداڵان و ئەگەری ھەیە تووشی ئێسکەنەرمەیان بکات.
بۆ ئەوەی منداڵان ئێسکەکانیان بەشێوەیەکی سروشتی بنیاد بنرێت و پتهو بن پرۆفیسۆ" سکلیتۆن " ئاماژه بهوه دهكات كه پێویستە منداڵان یاری و جووڵە بکەن و له دانیشتن خۆیان بهدوور بگرن .
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.