Erbil 15°C شەممە 18 ئایار 22:04

بیبەری تون لە نەخۆشیە مەترسیدارەکان دەتپارێزێت

دەبێتە هۆی درێژکردنی تەمەن
کوردستان TV
100%


یەکێک لەو سەوزانەی کە لە ئامادەکردنی خواردندا بەکاردەهێنرێت، یاخود پێوەی دەخورێت، “بیبەری تون ه‌ “  کە دەبێتەهۆی پێدانی تامێکی تیژ بە خواردنەکان، جگەلەوەی سوودێکی ناوازەی هەیە و تەمەنت درێژ دەکات.

له‌ هه‌والێكی  "   yawmiyati " هاتووه‌ بیبەری تون دەوڵەمەندە بە بەهای خۆراکی بەسوود وەک ڤیتامین جی و ئەی و کەی یەک و بی شەش، پۆتاسیۆم و ماددەی دژەئۆکسان، هەربۆیە رێگری لە سه‌رهه‌ڵدانی کۆمەڵێک نەخۆشی مەترسیدار دەکات .

ئه‌م جۆره‌ له‌ بیبه‌ر لە بەرزبوونەوەی ئاستی کۆلیسترۆڵی خوێن، یان پەستانی خوێن دەتپارێزێت، کە راستەوخۆ کاریگەری لەسەر دڵ هەیە و ئەگەری هەیە ببێتەهۆی جەڵتە یان سەکتەی مێشک.

بیبه‌ری تون رێگا لە سوتاندنەوەی گەدە دەگرێت و ئامێری هەرس دەپارێزێت و یاریدەی سوتاندنی کالۆری لەش دەدات ، هه‌روه‌ها بەرگری لەش دژی نەخۆشیەکانی شێرپەنجە بەهێزدەکات .

ئه‌م سه‌وزه‌یه‌ یاریدەی هاوسەنگی راگرتنی چالاکیەکان ئەنسۆلین دەدات، کە هۆکارە بۆ تووشبوون بە شەکرە و لە تووشبوون بە هەوکردنی لەش ومیکرۆبەکان دەتپارێزێت.

کۆمەڵێک پزیشکی پسپۆڕ لە زانکۆی هارڤاردی ئه‌مریكی هه‌لساون به‌ ئه‌نجامدانی توێژینه‌وه‌یه‌ك  ئەنجامدەدەن لەسەر کاریگەریەکانی بیبەری تون، لەنێوانی 480 هەزار کەس کە تەمەنیان لەنێوان 30-80 ساڵیدا ، له‌ ئه‌نجامدا بۆیان ده‌ركه‌وتووه‌ كه‌ ئه‌مجۆره‌ له‌ بیبه‌ر دەبێتە هۆی درێژکردنی تەمەن، چونکە لە نەخۆشیە مەترسیدارەکان دەتپارێزێت.

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.