بۆ یەکەمجار لە مێژووی سازدانی فیستیڤاڵی نێودەوڵەتی سینەمایی " نەھج " کە لە شاری کەربەلا به‌رێوه‌ده‌چێت ، بۆ یه‌كه‌مجار کوردێک دەبێتە لیژنەی فیستڤاڵ و دوو فیلم لەسەر پێشمەرگە بەشداری پێدەکات .
خولی پێنجەمی فیستڤاڵی نەھج لە رۆژی ٥ی نیسان تا ١٠ی نیسان ٢٠١٩ لەشاری کەربەلا بە بەشداری فیلمی ٨٠ وڵات بەرێوە دەچێت ، نووسەرو ڕەخنەگری سینەمایی کورد " پشتیوان عەبدوڵا "وەک کوردێک شەرەفی ئەوەی پێبەخشرا ئەندامی کاریگەری لێژنەی بەربژێری و فیلمبژێری بێت له فێستیڤاله‌كه‌دا .
له‌م فێستیڤاڵه‌دا سینه‌ماكاری كورد " پشتیوان عه‌بدولڵا " هه‌ردوو فیلمی بەرەنگاربوونەوەی مەرگ له دەرھێنانی " سەروەر عەبدوڵا " و فیلمی یاسڕ له دەرھێنانی " ئەیاد جەبار " كه دوو فیلمی گرنگ و ھەستیار لەسەر پێشمەرگەن له پێشبركێی سەرەکی فیستیڤاڵ به‌شداریی پێده‌كات ، ئه‌مه‌ش یه‌كه‌مجاره لەو فیستیڤاڵە گەورە و فراوانەی سینەمادا فیلم لەسەر پێشمەرگە بەشداری پێدەکرێت .
ئەندامی لێژنەی بەربژێری و فیلمبژێری ئه‌م فێستیڤاڵه " پشتیوان عەبدوڵا " ئاشكرایده‌كات ، جگە لەو دوو فیلمە کوردییە فیلمی کوردی کاریگەری تر بەشداری پێکراوە، بەڵام قورسە لە فیستیڤاڵێکی وادا بە ئاسانی فیلم لەسەر پێشمەرگە بەشداری پێبکری ئەگەر فیلمەکە لە زۆر ڕووەوە کواڵێتی بەھێز نەبێ ، وتیشی كه بە دوری نازانێت یەک لەو دوو فیلمە خەڵاتی گەورەی فیستیڤاڵ بباتەوە .
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.