بیست" 20 " ساڵ پێش ئێستا یەكێك لە وێنە بەناوبانگەكانی پیكاسۆ به ناوی " دورا مار " كه له لایهن شێخێكی عهرهبهوه دزرابوو ، دهدۆزرێتهوه .
ئەسۆشەیتێد پرێسبڵاویكردووهتهوه ، پیاوێكی هۆڵەندی بە ناوی " ئارتۆر برند " كە بە (ئیندیانا جۆنزی) جیهانی هونەر ناسراوە توانی یەكێك لە وێنەكانی پابلۆ پیكاسۆ كە (20) ساڵ پێش ئێستا دزرابوو بدۆزێتهوه .
ئارتۆر برند اشكرایدهكات ، ئەو وێنە چەندین ساڵ لە بازاڕی ڕەشی هۆڵەندا خولاوەتەوە و پێش ئەوە لە ساڵی (1999) لە ناو بەلەمێكی گەشتیاری یەكێك لە شێخە عەرەبەكان دزرابوو.
وێنه بهناوبانگهكهی پیكاسۆ " دورا مار " نرخەكەی (25) ملیۆن یۆرۆیە و بۆ یەكەم جار لە ساڵی (1938) كێشراوە ، ئهم وێنهیه بۆ ماوەی حەوت ساڵ هاوژینی پابلۆ پیكاسۆ بوو، ئەو وێنە تاكاتی مەرگی لە ساڵی (1973) لە ماڵەكەی هەڵواسرابوو .
دورا مار له ئێستادا لەلای كۆمپانیای بیمەیە كە بڕیار لەسەر چارەنووسی ئەو وێنە دەدات و پۆلیسی فەرەنساو هۆڵەندا لای خۆیان وتوویانە كه دوا خاوەنی وێنەكە دادگایی ناكەن .
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.