Erbil 15°C یەکشەممە 16 حوزەیران 16:21

پۆلیسی هەواری شار تۆمەتبارێکی دەستگیرکرد کە کەوێنەی کچێکی بڵاوکردبۆوە

تۆمەتبار پێنج فەیس بووك و چوار ڕەقەم مۆبایل و سێ‌ نازناوی هەیە
کوردستان TV
#7
100%

هێزەكانی بنكەی پۆلیسی هەواری شاری سەر بە بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی تۆمەتبارێكی دەستگیركرد كە هەستابوو بە بڵاوكردنەوەی وێنەكانی كچێك لەتۆڕە كۆمەڵایەتییەكان .

له‌ راگه‌یه‌ندراوێكی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی، كه‌ وێنه‌یه‌كی بۆ ماڵپه‌ری كوردستان تیڤی هاتووه‌، پاش ئەوەی كچێك لە بنكەی پۆلیسی هەواری شار سكاڵای لەدژی تۆمەتبار (ع.ع.م ) تۆماركرد كە هەستاوە بە بڵاوكردنەوەی وێنەكانی بەشێوەیەكی ناشرین لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكاندا .

دوای وەرگرتنی فەرمانی بەڕێز دادوەر هێزەكانی پۆلیس لێكۆڵینەوەكانیان دەستپێكردوو ئەمڕۆ 28ی3ی2019 تۆمەتبار دەستگیركرا و دەركەوت كە پێنج فەیس بووك و ئینستاگرامێك و چوار ڕەقەم مۆبایل و سێ‌ نازناوی هەیە كە بەكاری هێناون بۆ چەواشەكردنی هاوڵاتیان .

لەئێستادا تۆمەتباری ناوبراو بەبڕیاری دادوەرو بەپێی ماددەی 2ی خراپ بەكارهێنانی مۆبایل ڕاگیراوە .

داڕشتنه‌وه‌ی: سامان زاهیر

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.