پارتی دیموكراتی كوردستان و بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان و چه‌ند لایه‌نێكی دیكه به واژۆی 68 په‌رله‌مانتاره‌وه ، داوا ده‌كه‌ن پڕۆژه یاسای پێشنیازی كاراكردنه‌وه‌ی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی كوردستان -عێراق و هه‌مواری شێوازی هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆك تا په‌سندكردنی ده‌ستوور، بخرێته به‌رنامه‌ی كاری دانیشتنه‌كانی په‌رله‌مان ، تا گفتوگۆی له‌سه‌ر بكرێت و په‌رله‌مان په‌سندی بكات.
له‌مباره‌یه‌وه ئومێد خۆشناو ، سه‌رۆكی فراكسیۆنی پارتی له په‌رله‌مانی كوردستان له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند: داوا له‌سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مان ده‌كه‌ین ڕێككاری یاسایی بۆ هه‌مواری پڕۆژه یاسای سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم ده‌ست پێبكات ، چونكه یاسای سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم ڕه‌هه‌ندێكی نیشتیمانی هه‌یه.
گوتیشی: ده‌مانه‌وێـت له‌گه‌ڵ یه‌كێتی بگه‌ینه ڕێكه‌وتن و گفتوگۆكانیش له‌گه‌ڵ ئه‌و حزبه به‌رده‌وامه.
داڕشتنه‌وه‌ی هه‌واڵ / رزگار
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.