به‌هۆی ئه‌و شه‌پۆڵه باران بارینه به‌خوڕه‌ی كه هه‌رێمی كوردستانی گرتووه‌ته‌وه له چه‌ند ناوچه‌یه‌ك بووه‌ته هۆی دروست بوون و هه‌ڵستانی لافاو.
بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش سه‌رۆكایه‌تی شاره‌وانی قه‌سرۆكی سه‌ر به قه‌زای شێخان تیمێكی خستووه‌ته حاڵه‌تی ئاماده‌باشیه‌وه بۆ ئه‌وه‌ی له كاتی پێویست به هانای هاووڵاتیانه‌وه بچن.
له‌م باره‌یه‌وه غه‌یاس محه‌مه‌د سه‌رۆكی شاره‌وانی ناحیه‌ی قه‌سرۆك له لێدوانێكی تایبه‌ت به كوردستان تیڤی رایگه‌یاند: تیمه‌كانی ئێمه بۆ هه‌ر حاڵه‌تێكی نه‌خوازراو كه له ئه‌نجامی بارانبارین رووبدات له ئاماده‌باشی ته‌واودان.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.