ده‌سته‌ی گشتیی گه‌شتوگوزاری هه‌رێمی كوردستان رایده‌گه‌یه‌نێت كه له میانی ١٠ رۆژدا، ٢٤٣ هه‌زار گه‌شتیار هاتوونه‌ته هه‌رێمی كوردستان، به‌مه‌ش رێژه‌ی هاتنی گه‌شتیاران له رۆژانی نه‌ورۆزدا به‌راورد به ساڵی رابردوو، سه‌دا چوار زیادی كردووه.
گوته‌بێژی ده‌سته‌ی گشتیی گه‌شتوگوزاری هه‌رێمی كوردستان، نادر روستی له لێدوانێكی بۆ ئاژانسی ئانادۆڵو گوتی: به‌پێی دوا ئاماری ده‌سته‌ی گشتیی گه‌شتوگوزار كه پشت ده‌به‌ستێت به زانیاری و ئاماره‌كانی بازگه و خاڵه سنووریی و فڕۆكه‌خانه‌كان، ٢٤٣ ھه‌زار گه‌شتیار له میانی ١٠ رۆژ واته له ١٢ی ئادار تا ٢٢ی ئادار ھاتوونه‌ته ھه‌رێمی كوردستان.
نادر روستی گوتیشی: گه‌شتیاران به‌ڕێژه‌ی سه‌دا ٧٣ له ناوه‌ڕاست و خوارووی عێراق و سه‌دا ١٦ له ئێران و سه‌دا شه‌ش له توركیا و سه‌دا پێنج له وڵاتانی دیكه‌وه هاتوونه‌ته هه‌رێمی كوردستان.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.