به پێى هه‌واڵێكى ڕۆیته‌رز، ئێواره‌ی دوێنێ چوارشه‌ممه 27ى ئازارى 2019، له ڕۆژئاواى وڵاتى گواتیمالا لۆرییه‌ك به‌رووى كۆمه‌ڵه خه‌ڵكێك ده‌ڕوات و 32 كه‌س ده‌كوژیت.
سیسیلو جاكاج گوته‌بێژ به ناوى لقى ئاگر كوژێنه‌وه‌ى ناوچه‌ى ناهولا رایگه‌یاند: لۆریه‌كه كۆمه‌ڵه خه‌ڵكێكى شێلاوه كه به هاناى كه‌سێكه‌وه رۆیشتوونه به‌هۆى پێكدادانى ئۆتومبێل برینداربووه.
هاوكات به‌پێى زانیارییه‌كان كه له‌لایه‌ن تیمى ئاگر كوژێنه‌وه ده‌ست كه‌وتووه 32 كه‌س كوژراون به‌هۆى ئه‌و رووداوه، له نێویاندا منداڵ و ئافره‌ت و پیاو هه‌ن و هه‌روه‌ها 9 كه‌سیش ره‌وانه‌ى نه‌خۆشخانه كراون و ره‌وشیان له مه‌ترسیدایه.
جێى ئاماژه‌پێدانه ئه‌م رووداوه یه‌كێكه له خراپترین رووداوى هاتوچۆ كه وڵاتى گواتیمالا به‌خۆیه‌وه بینیویه‌تى له چه‌ند ساڵى رابردوو.
جێگاى وه‌بیرهێنانه‌وه‌یه له ساڵى 2013، پاسێك له به‌رزاییه‌كى شاخاوى كه‌وته خواره‌وه له گوندیك له وڵاتى گواتیمالا و 43 كه‌سى كوشت و به ده‌یان كه‌س برینداربوون.
ئاماده‌كردن و وه‌رگێڕان/ سیروان عه‌زیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.